ناوهڕۆك
چیرۆك و زانیاری فیلم
خێزانێکی هەژار ئاشنا ئەبن بە خێزانی (پاڕک) و دەکەونە جێی سەرنجی ئەو خێزانە دەوڵەمەندە دواتر بەهۆی چڵێسی و خۆ پەرستی توشی چەند رووداوێکی نەخوازراو دەبن و تووشی کێشەیەکی گەورە دەبن
فیلمی مشەخۆر، (Parasite)، فیلمێکی کۆریای باشورە لەجۆری کۆمیدیای تاریک، لە ساڵی 2019 لەلایەن دەرهێنەر بۆنگ جون هو کاری دەرهێنان و نووسینی بۆ کراوە، وە لەنواندنی هەریەکە لە ئەکتەران: سۆنگ کانگ هو، لی سون کیون، تشو یو جونگ، هتد...... تێڕوانینێکی چاکی بەدەستهێنا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە، هەروەها بووە وەرگری خەڵاتی ئاڵتوونی لەڤیستیڤاڵی کان، کە یەکەمین جارە فیلمێکی کۆری باشوورە براوەی ئەم خەڵاتە بێت، هەروەها لە مەراسیمی 92یەمین دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بووە یەکەم فیلمی بیانی لە مێژوودا خەڵاتی باشترین فیلم وەرگرێت، هەروەها خەڵاتی باشترین سینیاریۆ و باشترین دەرهێنەری پێدرا. وە بۆ یەکەم جار فیلمەکە لە ٢٥ی مانگی ٥ ساڵی ٢٠١٩ لە ڤیستیڤاڵی فیلەمەکانی کان پەخشکرا و دواتر لە چەند شوێنێکی تر پەخشکرا تا فیلمەکە توانی ٢٦٤ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە سەرەڕای ئەوەی بوودجەی فیلمەکە ١١ ملیۆن دۆلار بوو. فیلمەکە توانی ببێتە گەواهیننامەی ڕەخنەی جیهانی و لەگەڵ ستایشی تایبەت بۆ تێکڕای دیمەنەکانی فیلەمەکە، وەک دەرهێنان، نواندنی ئەکتەرەکان، پەیامە کۆمەڵایەتیەکەی، سینەماتۆگرافیەکەی، وە کۆمیدیای تاریکی، وە مۆنتاژکردنی. وە فیلمەکە لە ماڵپەڕی (IMDB) کە توانویەتی ڕەیتینگی ٨.٦ بهێنێت لە کۆی ٤٦٠ هەزار دەنگ و بەمەش توانی ڕیزبەندی ٣٠م بگرێت لە ٢٥٠ باشترین فیلمەکان بە پێی ماڵپەڕی (IMDB) کە یەکەم فیلمی کۆریە بتوانێت ئەو ڕیزبەندیە بگرێت، وە هەروەها فیلەمەکە لە ماڵپەڕی (Rotten Tomatoes) توانی لە سەدا ٩٩ بهێنێت
دەرهێنەر
بۆنگ جون هۆ
نووسەرەكان
بۆنگ جون هۆ,کیم دای هوان,هان جین ۆن
ئەكتەرەكان
سۆنگ کانگ هۆ,لی سۆن کیون,چۆ یۆ جیۆنگ
كات
133 خولەك
تێچوو
$11,363,000
بەرواری بڵاوکردنەوە
29/5/2019
سەرچاوەکان
774 بینین