واتای ده‌سکی ده‌رگا له‌ خه‌ودا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-02-23-20:41:00 - کۆدی بابەت: 2604
واتای ده‌سکی ده‌رگا له‌ خه‌ودا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانهوهی خهونهكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ،بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای ده‌سكی ده‌رگا لە خەودا کردووە.  

ده‌سكی ده‌رگا له‌ خه‌وندا

ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ماڵ ببینێ ده‌سكی زه‌ردی ده‌رگا یان ده‌سكی سه‌روی قاپییه‌كه‌ی تازه‌ بویه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق ده‌دات و ژنێكی تر دێنێت وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ ده‌سكی سه‌ره‌وه‌ی لێ بێته‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ خۆی ماند و ده‌كات وه‌ ئه‌گه‌ر بینی هه‌ردولای قاپییه‌كه‌ لێ بكاته‌وه‌و خراپی بكات ژن و پیاوی ئه‌و ماڵه‌ ماندو ده‌بن ، ئه‌گه‌ر بینی ده‌سكی ده‌رگای خانوه‌كه‌ی به‌رز و بڵند بێته‌وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ سامان و شه‌ره‌ف و پله‌و پایه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر بینی قاپییه‌كه‌ی ڕۆبچێ پله‌وپایه‌ی نزم ده‌بێته‌وه‌و له‌به‌ر چاو خه‌ڵكی سوك ده‌بێت وه‌ ئه‌گه‌ر بیینێ له‌ قاپی خانوه‌كه‌یدا ئاوێكی زوڵاڵ وه‌كو باران ببارێ به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ سامان و خێر و بێری ده‌ست ده‌كه‌وێت وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ له‌ قاپی خانوه‌كه‌یدا مار و دوپشك بكه‌ونه‌ خواره‌وه‌ له‌لایه‌ن پادشاوه‌ وه‌یان كه‌سێكی تره‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری بۆدێت .

 


سەرچاوەکان



562 بینین