چۆن کەسێکی ڕێکخراو بم؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-02-24-23:49:00 - کۆدی بابەت: 2620
چۆن کەسێکی ڕێکخراو بم؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن كەسێكی ڕێكخراو بم؟

تێبینی نووسین

زۆربەمان كاتێك سەرقاڵین زۆر لە شتەكانمان لەبیردەچێتەوە بەتایبەت شتە گرنگەكان، بۆ ئەم مەبەستە باشتر وایە زانیارییەكان لەسەر دەفتەرێك بنوسین یاخود لەسەر مۆبایلەكانمان، هەركاتێك ویستمان بەكاریبهێنین، لەم سەردەمەدا چەندین ئاسانكاری كراوە بۆمان وەك، دەفتەری بچووك كە بە ئاسانی لە گیرفانماندا جێگەی دەبێتەوە، هەروەها زۆربەمان مۆبایلمان پێیە كە بە ئاسانی دەتوانین تێبینییەكانمانی لەسەر بنوسین.

دانانی خشتەیەكی كات 

كەسە ڕێكخراوەكان تایبەتمەندی ئەوەیان هەیە كە كاتەكانیان ڕێكدەخەن بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان، كات بەهەدەر نادەن، كە ئەمە وایان لێدەكات گرنگە كات بزانن و شتەكانیان بەباشی بیربكەوێتەوە.

دوانەخستنی كارەكانمان

دواخستنی كارەكانمان بۆ ڕۆژێكی تر دەبێتە هۆی كۆبونەوە و كەڵەكەبوونی كارەكانمان، دواتر ئەنجامدانی قورس دەبێت، باشترین ڕێگە بۆ دوانەكەوتنی كارەكانمان دانانی خشتەیەكی كاتە.

دانانی شتەكانمان لە شوێنی خۆیدا

شپرزی و شێواوی یەكێكە لە هۆكارەكانی وەنكردنی شتەكانمان، بۆیە پێویست دەكات كەلوپەلە تایبەتەكانمان لە جێگای تایبەتی خۆی دابنێین و بە ڕێكوپێكی هەڵیان بگرین.

ڕێكخستنەوەی كەلوپەلەكانمان بە بەردەوامی

باشتر وایە كاتێك دابنێن بۆ ڕێكخستنەوەی شتەكانمان چونكە گەر بە بەردەوامی بەكاریانبهێنین، ئەوا بەدڵنیاییەوە تێكدەچن.

هەڵگرتنی ئەو شتانەی كە پێویستمانن و بەكاریاندەهێنین

باشتر وایە ئەو كەلوپەلانەی كە نامانەوێن یان بەكاریان ناھێنین لاببەین چ بیكەین بە خێر یاخود بیفرۆشن، چونكە دەبنە هۆی قەرەباڵغردنی ژوورەكانمان و شوێنی كارەكانمان، هەروەها دەبێت دووربن لە كڕینی كەلوپەل لەكاتی داشكاندن، چونكە دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی كەلوپەلی زیادە.

دانانی خشتەی كارە بچووكەكان

وا باشترە كارە بچووكەكانمان پشتگوێ نەخەین و كاتی تایبەتیان بۆ دیاری بكەین لەڕیگەی دانانی خشتەیەك تایبەت بە خۆی، هەروەها یارمەتیدەرێكی باشە بۆ ڕێكخستنی كارەكانمان.


سەرچاوەکان



1452 بینین