چۆن بەبێ مەیکئەپ جوان دەربکەوین؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-29-12:56:00 - کۆدی بابەت: 4987
چۆن بەبێ مەیکئەپ جوان دەربکەوین؟
پرسگەی گرینگیدان بە خود

پشوودانی باش

هەموو شەوێک باش بخەون خەوتنەکەش لەنێوان شەش بۆ هەشت کاتژمێردا بێت ئاوی زۆر بخۆنەوە، دوورکەونەوە لە خواردنەوە کهولی و پڕ شەکرەکان تا بتوانن پێستێکی ناسک و سەرنج ڕاکێشتان هەبێت 

برۆکانت ڕێکبخە

برۆ بەشێکی گرنگی ڕووخسارە و کاریگەری زۆری هەیە لەسەر ڕووخسار، جوان داهێنان و ڕێککردنی تاڵەکان گرنگە بۆ جوانی ڕووخسار.

نەرمکەرەوە بەکاربهێنن بۆ ڕووخسار و جەستەتان

هەموو ڕۆژێک نەرمکەرەوە بدەن لە ڕووخسار و جەستەتان و هەوڵبدەن هەرگیز دژەخۆرتان بیر نەچێت کاتی چوونە دەرەوەتان، بە ڕۆژدا کاتی چوونە دەرەوە چ خۆربێت یاخود باران کرێمی دژە خۆر بەکاربهێنە و شەوانیش نەرمکەرەوه.

لێوت شێدارکەرەوە

ئەگەر لێوت قڵیشاوە و قاش قاش بووە ئەوا هەوڵبدە جوان شێدارکەرەوەی لێبدەیت و زەیتی بۆ بەکاربهێنیت تا نەرم ببێتەوە.

خواردنی سەلامەت

خواردنی میوە و سەوزەوات دەبنە هۆی شێداری پێست و لە وشکبوونەوە دەیپارێزن، هوڵبدەن پێش نانخواردن میوە بخۆن تا پێستێکی ڕەونەقدار و جوانتان هەبێت.

قژی سەلامەت

بۆ قژتان شامپۆیەک بەکاربهێنن کە بگونجێت لەگەڵ قژ و پێستی سەرتدا هەروەها موکەیفیش بەکاربهێنن بۆ نەرمکردنەوەی قژەکە.

برژانگ

برژانگەکانت بە پەنجە بۆ سەرەوە ببەن و پەنجەت بە شتێک تەڕ بکە و بڕژانگەکانت ببە سەرەوە وەک ئەوەیە کە ماسکارات کردبێت و جوانتر و ڕێکتر دەردەکەوێت.


سەرچاوەکان



741 بینین