ناوهڕۆك
کێ فڕۆکەی داهێنا؟
هەندێک جار داهێنانێک بە (بیرۆکە) دەست پێ دەکات. بەڵام بیرۆکەی فڕۆکە یەکێک لە خەونە هەرە دێرینەکانی مرۆڤ بووە و هەر لە کۆنەوە بیرۆکەی فڕین لە بیری مرۆڤدا زرینگاوەتەوە.
یەکێک لە ئەفسانە ڕۆژئاواییە هەرە بەناوبانگەکان، باسی کەسێک دەکات بە ناوی (ئیکارۆس) کە بە مۆم باڵێکی بە خۆیەوە لکاندووە و پێی فڕیوە! کاتێک زۆر بەرز بۆتەوە و نزیکی خۆر کەوتۆتەوە. مۆمەکە تواوەتەوە و (ئیکارۆس)یش کەوتۆتە خوارەوە و مردووە.
لە مێژووی ئیسلامیشدا باسێک هەیە، کە باسی عەباسی کوڕی فیرناس دەکات! لیۆناردۆ داڤینشی سەرەڕآی ئەوەی وێنەکێش بووە، داهێنەریش بووە و وێنەی فڕؤکەیەکی کێشاوە. بیرۆکەی فڕؤکە پێشی سەدان ساڵ لە ئێستا بە بیری زۆر لە هونەرمەندان و زانایانی تریشدا هاتووە.
فڕۆکە سەرەتاییەکان بە بێ سوتەمەنی فڕیون، یان لە کاغەز دروست کراون یان بە با فڕیون. لە ماوەی سەدەی نۆزدەهەمدا تاقیکردنەوە زۆر کرا بۆ فڕۆکە بەڵام کەسێك نەبوو بتوانێت ئامێرێک دروست بکات، لە هەوا قورستر بێت و هێزێکی خۆیی تێدا بێت.
یەکەم کەسێک دروست کردنی ئامێرێکی وای خستە ڕوو پڕۆفیسۆر (صمۆئیل لانگڵی) بوو. کە سکرتێری دەزگای (سمیشونیان انیستتیوشن ئەف واشنتن دی سی) بوو و دوو ئامێری دروست کرد، پانی هەر یەکەیان ٣،٥ مەتر و درێژیان ٤،٥ مەتر و وزەشیان لە بزوێنەرێکی هەڵمی بەهێزی ١،٥ ئەسپ وەردەگرت.
ئەو دوو ئامێرە لە ساڵی ١٨٥٦ دا توانیان بە ئاسماندا بفڕن. لە ٧ تشرینی یەکەمی ١٩٠٣ دا کاتێک تاقیکردنەوەی فڕینێکی تەواو دەکرا بۆ فڕۆکەکەی لانگلی لە ئاسماندا تەقییەوە و هەلا هەلا بوو.
لە ٧ کانونی یەکەمی هەمان ساڵدا (ئۆرفیل و ویلبەر ڕایت) یەکەم گەشتی فڕینیان بە ئامێرێکی پاڵپێوەنەری ئۆتۆماتیکی کە لە هەوا قورستر بوو دەست پێ کرد بە دوو قۆڵی لە کیتی هۆکی ویلایەتی کارۆلینای باکور.
گەشتی یەکەمیان کە سی مەتر بوو بە دوانزە خولەک و گەشتی دووەمیان کە سێسەد و شەست مەتر بوو بە پەنجا و نۆ خولەک بڕیان. بەم جۆرە فڕۆکە لەدایک بوو!