ناوهڕۆك
کێ قیبلەنمای داهێنا؟
قیبلەنما، بریتییە لە دەزوویەکی موگناتیسی کە جێگیرە لەسەر میحوەرێک بە جۆرێک کە بە هەموو لایەکدا دەجوڵێتەوە و هەمیشە دەرزییەکە ڕوو لە باکور دەوەستێت. چونکە جەمسەری موگناتیسی گۆی زەوییە.
لەبەر ئەوەی ئاڕاستەی جەمەسەرەکە زانراوە، بۆیە هەموو ناوچەکان لە دەریا و وشکانیدا لەسەر ئەو نەخشە دەکێشرێن. بەو جۆرەش قیبلەنما دەتوانێت ڕابەری ڕێبواران بکات بە نسبەت ئاڕاستەکانەوە لە هەر شوێنێکی ئەم دونیایەدا بن.
کەس نازانێت چۆن و کەی بۆ یەکەمین جار قیبلەنما داهێنراوە، بەڵام باوەڕ وایە چینییەکان پێش ٤٥٠٠ ساڵە دایان هێنابێت، ئەڵبەت لەسەر ئەوەش مشت و مڕ هەیە. بە هەر حاڵ چینییەکان، لەگەڵ یەکەمەکان بوونە کە مەبدەئی قیبلەنماکانیان زانیوە.
بازرگانە عەرەبەکانیش لەوانەوە فێر بوون و بردیانە ئەروپاوە. ئێمە دەزانین قیبلەنما لە سەدەی دوانزەهەمدا لە ئەوروپا ناسراو بووە. ئەشێت کۆنترین جۆری قیبلەنما پێک هاتبێت لە دەرزییەکی موگناتیسی و چەقێنرابێتە دارێکە لە ناو ئاوێکی چاوردا.
دووەم پێش خستنی قیبلەنما، بەکارهێنانی دەرزییە بووە لەسەر میحوەری بنکەکەی لە بنی ئاوێکی چەوردا، لەسەرەتادا تەنها گرنگی بە لای باشوردا دراوە و پارێزگاریان لە ئاوە چەورەکە دەکرد. بە جۆرێک سەری لای باکوری دەرزییەکە لەسەر ئەو وێنەیەی ئاماژەی بە باکور دەدا دەمایەوە. دوای ئەوە کارتێکیان بە دەست دەرزیەکەوە، کە هەر چوار ئاڕاستەکەی دەست نیشان کرد.
دەزانین کە جەمسەری موگناتیسی باکور و جەمسەری باکور ناکەونە هەمان شوێنەوە. جەمسەری موگناتیسی باکور، دەکەوێتە دورترین خاڵی باکوری لە لێوارەکانی جەمسەری ئەمریکای باکوردا. لە شوێنێکدا کە ناوی نیمچە دروگەی (بوسیا) یە.
هەموو دەرزی قیبلەنماکان لە نیوەی باکوری گۆی زەویدا، ڕوو لەو شوێنە دەکەن. خەڵکی کۆن جیاوازی نێوان جەمسەری باکوری جوگرافی و جەمسەری موگناتیسی باکوریان نەزانیوە. لەبەر ئەوە دوور بوونە لە هەردوو جەمسەرەوە و هەمیسە قیبلەنماکانیان ڕوو لە باکور بووە.
بەڵام ئەو دەریاوانانەی دوای ئەوەی گیانی خۆیان خستە مەترسییەوە و لە وڵاتی خۆیان دوور کەوتنەوە، تێبینی ئەو جیاواییەیان کرد و ئەویش زۆر سەرسامی کردن.