ناوهڕۆك
چۆن پاکەرەوە کیمیاییەکان دروست دەکرێت؟
پاکەرەوەی کیمیایی مادەیەکی ئەندامیە، لە کاربۆن و ئۆکسجین و گۆگرد و هایدرۆجین پێک دێت، کاتێک ئەو تێکەڵەیە لەگەڵ ئاودا یەکدەگرن یارمەتی پاککردنەوەی مەوادە پیسەکان دەدات. سابونی ئاسایی جۆرێکە لە جۆرەکانی پاککەرەوەکان بەڵام پێکهاتە کیمیاییەکەی جیاوازە. پاکژکەرەوە ماڵیەکان کە بە شیوەیەکی سەرەکی لە پاککردنەوەی جل و بەرگ و کەل و پەلەکاندا بەکاردێت لە شێوەی هاڕاوە یان شلە یان توێکڵدا دروست دەکرێت.
یەکەم پاکژکەرەوەی کیمیایی لەلایەن زانای ئەڵمانی (فرنتیز گۆنسەر) وە لە ساڵی ١٩١٦ دروست کرا. لە ساڵی ١٩٣٣ پاکژکەرەوە کیمیاییە ماڵیەکان چووە وڵاتە یەکگرتووەکانەوە لەماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا بەکارهێنانی پاکژکەرەوە کیمیاییەکان بەشیوەیەکی بەربڵاو پەرەی سەند. دوای ئەوەش زیاتر. هەموو پاککەرەوە کیمیایەکان مادەی بنەڕەتی پاککردنەوەی تێدایە کە بریتیە لە مادەیەکی کاریگەر لەسەر شتەکان. ئاو کە کاتێ دەلکێتە گەردیلەکانی پیسییەکەوە لەسەر ڕووی شتە پیسەکە وا لێ دەکات و دەیڕزێنێت. بە چینێک ئاو دەوری دەدات کە وای لێدەکات بخزێت بۆ دوور لە ڕووی شتە پیسەکە. مادە پاکەرەوەکە کە ئاوەکە زیاتر تەڕ دەکاتەوە بە کەمکردنەوەی توتری ڕووی لەبەر ئەوە هەر یەکە پێی دەوترێت (نوێ کەرەوەی توتری ڕوویی). توتری ڕووی واتە هێز لە جیابوونەوەی (نویات)ی ئاوەکە لە یەکتر دەپارێزێت بە چوونە قوڵایی ڕیشاڵەکاندا نیشتۆتەوە، بۆ نموونە:
مەوادە پاکەرەوە ڕووییەکان یارمەتی لابردنی چەوری و کەف هەڵخستن دەدەن. مەوادی پاکژکەرەوەی ڕوویی بە چارەسەرکردنی ڕۆنی مانگا پێوەکەی بە مەوادی کیمییایی جۆراوجۆر دروست دەکرێت. سەرەڕای ئەوەی مەوادە کیمیاییە ڕووییەکان پاکژکەرەوەی کیمیایان تێدایە توخمی تری زۆر شتی تری تێدایە دەبێتە هۆی سپی کردنەوە و بریقە دانەوەی جل و بەرگەکانمان. دەتوانین مەوادی پاکژکەرەوەی روویی بکەینە سێ گروپی سەرەکیەوە:
(ئاینۆنات) (یان ئایۆنات کە هەڵگری بارگەی کارەبای سالبە) کە بارگەکەی دەبێتە سالب کاتێک لە ئاودا دەتوێتەوە (کایتۆنات) یان ( ئایۆناتی هەڵگری بارگەی کارەبای موجەب) کە ئایۆناتی موجەب دروست دەکات کاتێک لە ئاودا دەتوێتەوە. مەوادە نا ئایۆنیەکان کە ناگۆڕێت بۆ ئایۆنات. دەکرێت پاکەرەوە کیمییاییەکە لە یەکێک لەو سێ گروپە پێک بێت یان لەگەڵ تێکەڵ کردنی دوانیان یان زیاتریان بێت.