ناوهڕۆك
ئێسکە پەیکەر
ئێسکە پەیکەر ئەو بناغەیەیە کە لەشی مرۆڤ لەسەری دەوەستێت. لە ئێسک و کڕکڕاگە و ڕیشاڵی زۆر بەهێز پێک هاتووە. هەندێک لە ئێسقانەکانی زۆر درێژ و بەهێزن و هەندێکیشیان پانن. زۆربەی ئێسقانەکان بە ڕیشاڵی لیمفی زۆر بەهێز داپۆشراوە و سەری ئێسقانەکان لەلای جومگە جوڵییەکانەوە بە کڕکڕاگە داپۆشراون، لەگەڵ یەکتردا بە ڕیشاڵێک پەیوەستن و گرێ دراون پێیان دەوترێت (روابگ) بەڵام ماسولکەکان یارمەتی جوڵانەوەی ئێسکە پەیکەر دەدات تا بتوانێت بجوڵێتەوە. کاتێک منداڵ لە دایک دەبێت (٣٠٠) ئێسقانی جیاوازی هەیە بەڵام کاتێک گەورە دەبێت زۆرێک لەو ئێسقانانە پێکەوە جۆش دەخۆن و ئێسکە پەیکەر لە مرۆڤی گەورەدا دەبێتە (٢٠٦) ئێسک.
دەتوانین ئێسکە پەیکەر بکەینە دوو میحوەری سەرەکیەوە:
- میحوەرێک کە لە سەر و قەد پێکدێت.
- بەشی دووەم هەردوو دەست و قاچ.
کەلە سەر لە چەند پارچە ئێسقانێک پێک دێت کە مێشک دەپارێزێت، بڕبڕەی پشتیش لە چەند ئێسقانێکی جووتدا پێک دێت حەوتی لە ملدایە و ١٢ ی لە پشتیدایە و ٥ لە پشتی سکدایە ٥ ی تریش لە ناوچەی سمتدایە ٤ی تریش لە ناوچەی کلێنچکەدایە.
١٢ جووت لە پەراسووش بە دەوری سنگدایە. زۆربەی ئەو دەندەڵانە لە ناوەڕاستی سنگدا پەیوەستە بە قەفەزەوە یان ئێسکی سنگەوە. ئێسقانی دەست و قاچەکان درێژ و بەهێزن. قوولە پێ و دەست لە هەشت ئێسقانی رسغیوە ئێسقانیان پێک هێناوە پێنج پەنجەی دەستەکانیش لە ١٥ سلامی تێدایە. ئێسقانی قاچەکان گەورەتر و بەهێزترن لە ئێسقانی باسکەکان. گەورەترین ئێسقان لە لەشدا ئێسقانی ڕانە. ئێسقانی مرۆڤ بە شێوەیەکی سەرەکی لە کالسیۆم و فۆسفۆڕ پێکدێت بەشی ناوەڕاستیشی مادەیەکی تێدایە پێی دەوترێت (دڕکە مۆخ) کە خوێن دەداتە ئێسقانەکان. ئێسقانەکان نەک تەنها لەشی مرۆڤ ڕاگیر دەکەن بەڵکو گەندێک شوێنی هەستیاریشی دەپارێزن. ئێسقانەکان بەرپرسن لە جوڵانەوەی لاشە. بەبێ ئێسقان لەشی مرۆڤ تەنها کۆمەڵە گۆشتێکە
سەرچاوەکان
2034 بینین