ناوهڕۆك
چۆن خۆمان بپارێزین لە لاوازی كەسایەتی؟
باشتر كردنی ڕووكاری دەرەوە
باشتر و جوانتر دەركەوتنمان دەبێتە هۆی زیادكردنی باوەڕبەخۆبوون، چەند خاڵێك هەیە كە دەتوانین پەیڕەویان بكەین كە بریتین لە:
- دووركەوتنەوە لەو جلوبەرگانەی كە جوان كەسایەتیمان دەرناخەن، هەروەها باشتر وایە دووربكەوینەوە لە جلوبەرگی گرانبەها كە لەگەڵ كەسایەتیمان ناگونجێت.
- لەپێكردنی پێڵاوی پاكوخاوێن و نوێ
- گرنگیدان بە پێست و قژ
- گرنگیدان بە تەندرووستیمان
- قبوڵكردنی كەسەكان بەو شێوەی كە هەن
گرنگیدان بە تەندرووستی جەستەمان
تەندرووستی جەستەمان پاڵنەرێكی سەرەكییە بۆ بەهێزكردنی كەسایەتیمان، واباشترە گرنگی بە جەستەمان بدەین بۆ زیادكردنی باوەڕبەخۆبوونمان و كەمكردنەوەی هەستكردن بە لاوازی كەسایەتی، هەروەها بوونی لەشێكی جوان دەبێتە هۆی بەهێز دەركەوتن لەلای كەسانی دیكە.
زیادكردنی باوەڕبەخۆبوون
دەتوانین باوەڕبەخۆبوونمان زیادبكەین لەڕێگەی پەرەپێدانی ڕۆشنبیریمانەوە، بۆیە بە گرنگ دەزانرێت كە كتێب بخوێنینەوە و بەشداری بكەین لە گفتوكۆ گشتییەكاندا، یاخود لەڕێگەی نوسینی چیرۆكی كورت یان نوسینی ئەو بابەتانەی كە خوێنەری زۆرن.
مامەڵەكردن لەگەڵ كەسانی باوەڕپێكراو
دەتوانین لە لاوازی كەسایەتی ڕزگارمان بێت بەبۆنەی مامەڵەكردن لەگەڵ كەسانێك كە باوەڕپێكراون لە قسە و كردارەكانیان، ئەم ڕێگەیە یارمەتیمان دەدات لە گۆڕینەوەی كێشە و خەمەكانمان بە شێوەیەكی تەندروست و دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆیان.
كەسێكی سوپاسگوزاربین
ئەو كەسانەی كە سیفەتی سوپاسگوزاریان تێدایە خاوەن كەسایەتییەكن كە بەڵێنەكانیان دەبەنەسەر و دڵسۆزن بەرامبەر كەسانی تر، كە كەسەكە چاونەترس دەكات و باوەڕبەخۆبوونی زیاد دەكات و لاوازی كەسایەتی ناهێڵێت، هەروەها زمانی جەستە گرنگە وەك شێوازی ڕۆشتنمان و مامەڵەكردنمان لەگەڵ كەسانی تردا.