ناوهڕۆك
یەکەم گەل کە بنێشتی جاوی
بۆچی خەڵکی بنێشت دەجون؟ جاوینی بنێشت جۆرێکە لە جۆرەکانی پشودان، بەڵام خەڵکی پێش ئەوەی بنێشت بناسن شتێکیان هەر جاویوە. لەبەر ئەوە خەڵکی لە زۆر شوێنی دونیادا ئەو ماددە کەتیرەییان جاویوە کە لە دارەکانەوە دەستیان کەوتووە. هەندێک جار گەڵای دار و ڕوەکیشیان جاویوە.
بنێشت لە پێکهاتەی مەوادە کەتیرەییەکانە، بگرە کەتیرە خۆی ئەو ماددەیە بووە کە خەڵکی بە درێژایی سەدان ساڵ جاویویانە. تیرەکانی مایا و تیرەکانی تری ئەمریکای ناوەند، پێش ئەوەی سپی پێستەکان پێیان بگەن جۆرێک لە بنێشتیان جاویوە.
لە ڕاستیدا هندییە سورەکان لە نێو ئینگلاند مادەیەکی کەتیرەییان جاویوە کە لە دارێکەوە دەستیان کەوتووە، سەربەدارە سنەوبەرییەکان بووە و پێی دەوترا (راتینجی). داگیرکەرە ئەمریکیەکانیش ئەم خووە لەوانەوە فێر بوونە. لە سەدەی نۆزدەهەم دا، یەکەم جۆری بنێشت کەوتە بازاڕەوە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. کە لە ماددەیەکی کەتیرەی ڕاتینجی دروست کرابوو. لە شەستەکانی سەدەی نۆزدەهەمدا بنێشت پەرە پێدرا، بە جۆرێک کە جوینی ئاسان و تام و چێژی خۆشبوو. لە ئەنجامی ئەوەدا جەماوەرێکی زۆر بۆ خۆی دروست کرد و نرخی بەرز بووەوە.
بنێشتی نوێ نزیکەی ٢٠٪ بنێشتە، ١٩٪ شەرابی زەڕەیە، ٦٠٪ شەکرە، ١٪ تامە.
بۆ دەست خستنی بنێشتێكی باش، دەشێت بنێشتەکە لەگەڵ نزیکەی ٢٥٪ جۆر لە شیری دار و مەوادی تری لەو شێوەیەدا تێکەڵ بکرێت. پاشان ببێتە بنێشتێک کە تامێکی خۆشمان بداتێ.