قۆڵنجی زراو چییە؟
قۆڵنجی زراو: ڕۆیین و جێگۆڕینی بەردی زراو دەتوانێ ببتە هۆی بەسرانی ڕێگای زراو و زێدەبوونی گوشآری ناو زیلک. ئەم حاڵەتە بە تایبەتی دوا خواردنی چێشتی چەور دەبێتە هۆی پێکهاتنی ئێشێکی کتوپڕ لە بەشی سەرەوەی ڕآستی سک و تەشەنەکردنی بەرەو ژێر دەفەی شآنی ڕاست، نێوان دوو دەفەی شآن و پشت. ئێس دەتوانێ لە نیو سەعاتەوە تا چەند سەعاتێک درێژەی بێ. لە بەشێک لە نەخۆشەکاندا (تا)، لەرز، دڵ تێکەڵاتن، ڕشانەوە و جار و بار ئاڵۆشی جەستەیی دەبینرێ.
دکتۆر بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە چی دەکات؟
بۆ دەستنیشآن کردنی ئەم نەخۆشییە دکتۆر دوای تێڕوانینی جەستە، بە یارمەتی دەزگای سۆنۆگرافی تەماشای کیسەی زراو دەکات. لەوەدەچێ لە پشکنینی خوێنیشدا ڕادەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن و ئەنزیمەکانی جەرگ زیاد بکات.
مەترسییەکانی ئەم نەخۆشیە چین؟
- بەسران (گیران)ـی بۆڕیی هاوبەشی زراو دەبێتە هۆی پێشگری لە ڕۆیشتنی زراو بۆ ناو ڕیخۆڵە باریکە و دروست بوونی ئێشی سک، زەردیی پێست و سپیایی چاو.
- هەوکردنی کتوپڕی کیسەی زراو و ئاڵۆزییەکانی
- شێرپەنجەی کیسەی زراو
ئەم نەخۆشییە چۆن چارە دەکرێت؟
بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشییە لە نەشتەرگەریی کەڵک وەردەگیرێت.
بۆ پێشگیریی لە پێکهاتنی بەردی زراو دەبێ چی بکرێت؟
بۆ بەرگریی لە پێکهاتنی بەردی زراو ئەم خاڵانەی خوارەوە دەبێ بەرچاو بگیرێت:
- دابەزینی کێشی جەستە
- جووڵان، هەڵسووڕان و بە تایبەتی وەرزشی بەردەوام
- کەم خواردنی چێشتی چەور