ناوهڕۆك
هنری کاڤندش ١٧٣١ - ١٨١٠ ز
ئەگەر لە نێو جیهانی ئەدەب و فەلسەفەدا، کەسانی شێتڕەفتان و غەریبکارت بەرچاو کەوتبن، پێت وانەبێت لە دنیای داهێنان و زانستیشدا، کەسانی وا نین. ئەوەتە کاڤندش بە شێتی داهێنەران ناسراوە.
ئەو پیاوە لە خانەوادەیەکی ئەرستۆقڕات (نەجیبزادە)ـی ئینگلیز، لە دایک بووە. پارەوپولێکی لە بەردەست بووە، بە کەیفی خۆی خەرجی کردووە. بۆ ڕاهێکردنی ڕەفتارە سەیر و ناسرووشتییەکانی، سڵی لە سەرفکردنی پارە نەکردووەتەوە! لە نێوان خۆی و خزمەتکارانیدا، پەردە و دیوارێکی گەورەی داناون، دەرگەی بە ڕوودا داخستوونم تەنێ لە ڕێگەی نووسراوی سەر کاغەز قسەی لەگەڵدا کردوون! لە گۆشەی ژوورێکدا خۆی لە هەموو دنیای دەرەوە، گۆشەکیر دەکات. دەڵێن لە بە درێژایی تەمەنی قسەی لەگەڵ ژندا نەکردووە، هەتا پێی کراوە لە تەماشاکردنیان خۆی بواردووە. تەنیا بۆ دیداری زانستی، لە شوێنە گشتییەکان بینراوە. هەرچەند خۆ گۆشەگیرکردنەکەی بە ڕەفتارێکی نامۆ لە قەڵەم دراوە، بەڵام ڕاستییەکەی کاتێکی زۆری بۆ گێڕاوەتەوە، بەم هۆیەوە سەدان تاقیکردنەوەی زانستیی ئەنجام داون.
هاندەری سەرەکی ئەو فزوولیبوونەکەی بووە
توێژینەوەی زانستیی، هاندەری کار و بەرهەمەکانی نەبووە، بەڵکە تاکە شتێک کە ئەوی بە گەڕ ختووەم فزووڵی بوونی بووە، هەر لەبەر ئەمەیش لە چاپکردنی زۆرینەی بیردۆزەکانی شکستی هێناوە. ئەو دەیان تاقیکردنەوەی دەربارەی کیمیا، فیزیا، کردوون، بەڵام باشترین هەوڵ و کارەکانی ئەو، لە زانستی کیمیادا بوون، چەندان باسی زانستی لەو بوارەدا هەن.
ئەو هەمیشە شتەکانی خۆی لە چاپکردن دوا خستوون، هەر بۆیە ڕاگەیاندنی تیۆری ئۆسکجینی تاکوو ساڵی ١٧٨٤ز، دواخت... بەمەیش تێکەڵی و وێکچوونێک لە نێوان کارەکانی خۆی و (ئەنتۆنی لافوزیە) و (جێمس وات) دروست بوو.
کاڤندش لە توێژینەوە زانستییەکانی سەلماندوویەتی هەوا بەشێکی ئۆکسجین و چوار بەشی نایترۆجینی تێدایە. هەروەها دەری خستووە کە بارستە هەوایەک هەیە ژێرباری کارلێکی کیمیایی نابێت و شیی ناکرێتەوە. ئەم غازە دوای کاڤندش یەک سەدە زیاتر کەس توێژینەوەیەکی زانستی لە بارەوە نەکردووە، دواتر ئەم غازەیان ناونا (ئارگۆن) (غازی خامل)
هەر لە زنجیرەی تاقیکارییەکانی کاڤندش توانی ترشەڵۆکی نەتریک (حمص النتریک) بدۆزێتەوە، ئەمەیش لە ڕێگەی تواندنەوە ئۆکسیدی نایترۆجین لە نێو ئاودا.
پێش سەردەمی خۆی
مێژوو شایەتی بۆ کاڤندش دەدات، کە پتر لە نیو سەدە، پێش سەردەمی خۆی کەوتووە، وەک فیزیازانێکی شارەزا، شۆرەتی دەرکردووە. ئەمەیش زیاتر بەوە دەرکەوت کە توێژینەوەکانی تا ئاخر و ئۆخری سەدەی نۆزدە بڵاو نەکرانەوە، دوای پشکنین و بە دواداچوونیان، ڕوون بووەوە ئەو. زۆر پێش سەردەمی خۆی کەوتووە.(جێمس کلارک) بەشێک لە کاتەکانی خۆی بۆ بڵاوکردنەوە و چاپ کردنی توێژینەوەکانی کاڤندش تەرخان کرد.
بارستەی ڕەق
یەکێکی دیکە لە توێژینەوەکانی لە زانستی فیزیادا (بارستەی ڕەق) بووە. ئەمڕۆ بە نێوی ئەو ناو دەبرێت. لەم باسەدا پشتی بە بیردۆزی نیوتن لە زەوی کێشکردن بەست. لە ساڵی ١٧٩٨ز، گوتی: ''بارستەی ڕەق یەکسانە بە بارستایی ئاو بە پێنج جار و نیو. ''ئەم ژمارەیە تاکوو ئێستەیش جێگیرە.
بە کورتی
- لە ١٠ـی ئۆکتۆبەری ١٧٣١ز، لە فەڕەنسا لە دایک بووە.
- ساڵی ١٧٤٩ز، دەخرێتە قوتابخانەی زانستگەی کامبریج.
- ساڵی ١٧٥٣ز، واز لە خوێندن دەهێنێت و هیچ بڕوانامەیەک بە دەست ناهێنێت.
- ساڵی ١٧٧٦ز، هایدرۆجین دەدۆزێتەوە.
- ساڵی ١٧٨٣ز، شیکاریی هەوای دەکات.
- ساڵی ١٧٨٤ز، ئاوی لە نێو ئۆکسجین و هایدرۆجین کۆکردەوە.