هۆیەکانی جێگیربوونی پیشەسازی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-01:40:00 - کۆدی بابەت: 3615
هۆیەکانی جێگیربوونی پیشەسازی
ئابووری

جێگیربوونی پیشەسازی

پیشەسازی پێویستی بە ژمارەیەک بنەمای سروشتی و مرۆیی پێویست هەیە تا دروست ببێت.
بەڵام گرنگی ئەو بنەمایانە لە چآو خۆیدا بۆ ڕاکێشانی پیشەسازی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر و لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر دەگۆڕێت. چالاکی پیشەسازی لە هیچ شوێنێکدا دروست نابێت تا ژمارەیەک بنەمای سروشت و مرۆڤ نەبێت. بایەخی ئەو بنەمایانەش لە پیشەسازییەکەوە تا پیشەسازییەکی تر و لە شوێنێکەوە تا شوێنێکی تر دەگۆڕێت. لەبەر ئەوە چالاکی پیشەسازی بە یەکسانی دابەش نەبووە بەسەر رووی گۆی زەویدا. بەڵکو لە هەندێک دەوڵەتدا کۆبۆتەوە و یان لە چەند ناوچەی یەک دەوڵەتدا.

هۆكارەكان

گرنگترین هۆکار کە کار لە دامەزراندنی پیشەسازی دەکەن ئەمانەن:

  • کەرەستەی سەرەتایی (کەرەستەی خاو).
  • سووتەمەنی و سەرچاوەی وزە.
  • سەرمایە.
  • بازاڕ.
  • کار.
  • هاتوچۆ و گواستنەوە.
  • زەوی و ئاو.
  • شوێنی جوگرافی و ئاو و هەوا.
  • ڕامیاری میری (سیاسەتی دەولەت).

بە دەگمەن ئەم هۆیانە پێکەوە لە شوێنێکدا کۆدەبنەوە. بەڵکو لەوانەشە تەنها هۆیەک بەس بێت بۆ ئەوەی پیشەسازی ڕابکێشێت و دروست بکات. پیشەسازی چەشنی زۆرە و لەبەر ئەوەش پێویستە بۆ هەر چەشنێک بە تەنها لەو پیشەسازیانە ئەو شتانە بایەخی پێ بدرێت و بەرچاو بخرێت. بۆ هەندێکیان، بازاڕ هۆی هەرە گرنگە کە پیشەسازی لێ دابمەزرێت، بۆهەندێكی تریان کەرەستەی سەرەتایی یاخود سەرچاوەی وزە یاخود کار. بۆ هەندێکی تر کۆبوونەوەی دوو هۆ یان زیاتر پەسەندی ئەو جۆرە دەکات، وا هەر هۆیەک بە تەنها لێی دەکۆڵێتەوە.

 


سەرچاوەکان



1292 بینین