پەیوەندی زەوی و ئاو لەگەڵ پیشەسازی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-24-01:40:00 - کۆدی بابەت: 3635
پەیوەندی زەوی و ئاو لەگەڵ پیشەسازی
ئابووری

گاریگەری زەوی و ئاو لەسەر پیشەسازی

هەموو پیشەسازییەک پێویستی بە ڕووبەری زەوییەکی وشک و تەخت هەیە بۆ ئەوەی دامەزراوی کارگەکەی لەسەر دابمەزرێنێت. هەروەها پێویستی بە ڕووبەری تر هەیە بۆ کرداری بەتاڵکردن و بارکردن، سەرەڕای ئەوەی کە ڕووبەرێکی زیادەش دادەنرێت بۆ ئەو فراوانبوونەی چاوەڕێ دەکرێت و لەوانەیە لە پاشەڕۆژدا ڕووبدات. پێویستیش بەو ڕووبەرانە بەپێی جیاوازی پیشەسازییەکە و خاسییەتەکەی دەگۆڕێت. پیشەسازیی سووک پێویستی بە ڕووبەرێکی کەم هەیە وەک پیشەسازیی جل و بەرگی ئامادەکراو یان سەعات یان هەویرەمەنی یان شیرینی، بەڵام پیشەسازی قورس پێویستی بە ڕووبەرێکی فراوان هەیە لەبەر ئەوە هەڵبژاردنی شوێنەکە لە دەرەوەی ناوچە ئاوەدانەکان دەبێت لە شارەکاندا. بەناوبانگترین پیشەسازی ئەم چەشنە پیشەسازی پۆڵا و پترۆکیمیاوی و کاغەز و فڕۆکە. سەرەڕای ئەمەش ئەم پیشەسازیانە دووکەڵ و گازی بۆن ناخۆش و ئاوی پیس بەجێ دەهێڵن، هەروەها بۆ ئەوەی دووریش بێت لە مەترسی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە. بەڵام ئاو بە ڕەگەزێکی سەرەکی دادەنرێت لە گشت کردارەکانی پیشەسازیدا و ماددەیەکی خاوی سەرەکیشە لە گەلێک پیشەسایزدا وەک پیشەسازی ساردەمەنی و ترشی. لەبەر ئەوە زۆربەی ئەم پیشەسازییانە لە نزک ڕووبارەکان یان سەرچاوەی ئاوەوە دامەزرێنن بۆ ئەوەی ئاوی پێویستیان بۆ مسۆگەر بێت. ئەو پیشەسازییانەی ئاوێکی زۆر بەکار دەبەن، وەک پیشەسازی ئاسن و کاغەز و ئاوریشمی دەستکرد. بەرهەمهێنانی تۆنێک کاغەز لە کرۆکی دار پێویستی بە 38000 گالۆن ئاو هەیە و بەرهەمهێنانی تۆنێک ئاسن پێویستی بە 65000 گالۆن ئاو هەیە و بەرهەم هێنانی تۆنێک ئاوریشمی دەستکرد پێویستی بە 220000 گالۆن ئاو هەیە.


سەرچاوەکان



525 بینین