شێخ سەعیدی پیران

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-19-23:16:00 - کۆدی بابەت: 774
شێخ سەعیدی پیران

ناوه‌ڕۆك

شێخ سەعیدی پیران
١٨٦٨-١٩٢٥

  شێخ سەعید کوڕی شێخ مەحمودی کڵدارەر، لە بنەماڵەیەکی ئاینی بووە، لە گوندی پیران کە کەوتۆتە ژورووی دیاربەکر ەوە هاتۆتە دنیاوە،  کڵدار لەقەبی بنەماڵەی باوکی بووە، پێوێکی زاناو نیشتیمانپەروەربووە لەگەلێ لاوە خزمەتی خۆی کردووە یەکێک لەبەر ئەوە کە خەلیفەی مەولانا خالد بووە تەریقەتی نەقشبەندی لە ناوچەی کوردستانی تورکیادا بڵاوکردۆتەوە،لەم ڕققوقو خۆیشی بووە بە شێخێکی پایەبەرز و تا دوانزە هەزار مرید و پەیڕەوکەری هەبوو، لەوانە بووە بە تەواوی بەسەر ئەو وڵاتانەدا زاڵ بووە.
  یەکێ باری عیلمی و زانایی وەک چۆن شیخێکی بەرزبووە زانا و عالمێکی بەرزتر بووە، گەلێ ئیجازەی تەدریسی داوە بە فەقیەکانی لەمانە دوانزە عالمی هەرە گەورە لەو وڵاتەدا دەتسنێژو مجازی ئەم بوون.
  یەکێ لە باری نیشتیمانیدا لە باوەڕی شێخ سەعیددا حکومەتی ئەو سەردەمەی عوسمانی لە ڕێگای شەریعەتی ئیسلامەوە نەچووە بەڕێوە، ئەمیش بۆ هاتنەوە سەرڕێ ئەو حکومەتە و بۆ کەمرکردنەوەی ئەو سەرانە و پیتاکانە کە حکومەت خستبوونیە سەر دانیشتوانی وڵات هەستا، نیشتیمانپەروەرانی تری کورد دایانە پاڵی، شۆڕشی ١٩٢٥-١٩٣٠ ی کوردی لە وڵاتی تورکیادا پەیدا بوو،لە ئەنجاما بە هۆی هەندێ کوم و کووڕیەوە کە پەیدابوو سەرنەکەوتنی، شێخ سەعید گیرا و لەلایەن تورکەکانەوە خنکێنرا.
  ئەم پیاوە توانی لەو ماوەکەمەی ژیانیا پێشەواییەکی مێژوویی بۆ نەتەوەکەی خۆی لەو وڵاتەدا بگرێتە دەست. لە پایەی زانیاری و ئەدەبی و هونەریدا یەکەم کەسێ بووە لەو ناوچەیەدا هۆنراوە کوردی و فارسی و عەرەبیەکانی سۆزێکی دەدا بە مەردم. پێاوێکی بەسامان بووە. لە نان بدەیی و دیوەخانداری دا بەسە بۆ ئەەو کە پێشڕەوی شۆڕشێک بووە. ناوبانگ و طریقەی مەولانا خالد لە شێخ سەعیدی پیرانەوە لەو ناوەدا دەنگ و ئاوازی پەیداکرد. کۆڕی مدرەسە و خانەقاکەی وەکو پوورەی هەنگ وابوو، لە دوولاوە بۆ وەرگرتنی زانیاری ڕێگای طریق و شەریعەت ڕووی تێکراوە، ئەم دوو ڕێگایە بوو کە لە ئەنجاما ڕچەی شکاند بۆ شۆڕشی نەتەوایەتی. ئەم سێ ڕێچکەیە کە شێخ سەعیدی پیران گرتبووی بوون بە سێ شاڕێگە کە مریدان و پەیڕەوی کەرەکانی هەرسێ ڕێگاکە لە پاش خۆیشی لەسەری بڕۆن و شوێن ماڵەگەورە هەر کوێر نەبێتەوە و هەر ئاوەدان بێ.


سەرچاوەکان



2507 بینین