چۆن چێژ لە پشووی کارکردنەکەت وەردەگریت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-20:01:00 - کۆدی بابەت: 3663
چۆن چێژ لە پشووی کارکردنەکەت وەردەگریت؟
پرسگەی گرینگیدان بە خود

پشووی كاركردن

كاركردن یەكێكە لە ڕەگەزە سەرەكییەكان كە تاكەكانی كۆمەڵگا پشتی پێدەبەستن بۆ بەدەستهێنانی سەرچاوەیەكی دارایی بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیانیان، بۆیە تاكەكان كاتێك هەڵدەبژێن لە ساڵدا بۆ وەرگرتنی پشووی كارەكانیان، پشووی كار ئەو كاتەیە كە فەرمانبەر هەڵیدەبژێرێت بۆ ئەوەی كار نەكات، بەمەبەستی دووركەوتنەوە لە كارەكەی بۆ ماوەیەكی كاتی و پشوودان، وەك گەشتكردن لەگەڵ هاوڕێیانی یان ئەندامانی خێزانەكەی.

چۆن چێژ لە پشووی كاركردنەكەت وەربگیرت

ماوەی پشووی كاركردن بریتییە لەو كاتەی كە تاكەكانی كۆمەڵگا بەكاری دەهێنن بۆ بەسەبردنی كاتێكی خۆش، وەك گەشتكردن و كردنی ئەو چالاكیانەی كە تاكەكە پێی خۆشە، چەند خاڵێك هەن كە دەتوانیت ڕەچاویانبكەیت بۆ بەدەستهێنان و بەسەربردنی كاتێكی خۆش لە پشووی كارەكەتدا.

زانینی تاك بە ئەو شتەی كە دەیەوێت بیكات

گرنگترین شت ئەوەیە كە سەرەتا دیاری بكەیت چۆن چێژ لە پشووەكەت وەردەگریت، كە ئەمەش بەپێی كەسەكان كەوتووە، هەندێك حەز دەكات لە ماڵەوە پشووبدات، هەندێك حەز دەكەن هاوڕێكانیان ببینن، هەندێكی تر حەز دەكەن گەشت بكەن.

دانانی پلانی گونجاو

پلاندانان بە گرنگترین خاڵ دادەنرێت بۆ دیاریكردنی ئەو شتانەی كە تاك دەیەوێت ئەنجامی بدات جا چ كار بێت یان پشوودان، بۆیە سەرەتا دەبێت پلان بۆ پشووەكەت دابنێیت وەك گرتن (حیجز) كردنی ئۆتێل یان ئەو شوێنەی كەدەتەوێت بۆی بڕۆیت، كە هەمووی دەتوانرێت لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجامبدرێت.

دووركەوتنەوە لە فشار و دوودڵی

سترێس یەکێکە لەو شتانەی کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تاک هەیە لە ڕووە جیاوازەكانی ژیانیدا، بۆیە دەبێت كەسەكە سەرەتا بەشێوەیەك پلان دابنێت بۆ دووركەوتنەوە لە فشار وەك زوو گەیشتە فڕۆكەخانە بۆ ئەوەی دوانەكەوێت لە گەشتەكەت.

لایەنە ئەرێنییەكانی وەرگرتنی پشووی كار

پشووی كار یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە زۆر کەس بۆ بەدەستهێنانی پشوو و خۆشیی پەنای بۆ دەبەن. بۆیە چەندین كاریگەری ئەرێنی لەسەر تاك هەیە، ئەم كاریگەرییە ئەرێنیانە وەك باشتركردنی تەندروستی كەسەكە و هەروەها كەم كردنەوەی ئەو فشارانەی كە لە كاركردندا لەسەریەتی كە دەبێتە هۆی نەخۆشییەكانی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن. هەروەها دەبێتە هۆی باشتركردنی تەندروستی دەروونی كەسەكە و زیادكردنی تەركیزی كەسەكە و توانای كاركردنی.


سەرچاوەکان



257 بینین