زانستی بەڕێوەبردن
بەڕێوەبردن بە هەموو لقەکانییەوە پەیوەندییان بە ئابوورییەوە هەیە، چونکە زانستی بەڕێوەبردنی بەرهەمهێنان بایەخ بە پڕآکتیزەکردنی بنەماکانی زانستیانەی بەڕێوەبردن دەدات لە کارەکانی بەرهەمهێناندا و هەروەها زانستی بەڕێوەبردنی فرۆشتنەکان بایەخ بە پڕاکتیزەکردنی بنەماکانی زانستیانەی بەڕێوەبردن دەدات لە کردارەکانی فرۆشتندا. هەروەها زانستی بازاڕکردن (التسویق Marketing) بنەماکانی زانستی بەڕێوەبردن لە بواری کارەکانی بۆ بازاڕبردن پراکتیزە دەکات. زانستی بۆ بازاڕبردن لە چەند لقێک پێک دێت، لەوانە بەڕێوەبردنی فرۆشتنەکان (المبیعات Sales) و ڕێکلام (الإعلان Advertising) و بازرگانی تاک و کۆ کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕآستەوخۆ بەستراونەتەوە بە زانستی ئابووری. لەگەڵ بەرپابوونی شۆڕشی پیشەسازی و پێشکەوتنی کۆمەڵگاکان لە ڕووی ئابووریەوە پێویستی بەم زانستە دەردەکەوێت.
سەرچاوەکان
1036 بینین