پەیوەندی ڕێکردن بە نەمانی ئازارەوە

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-06-13:23:00 - کۆدی بابەت: 5181
پەیوەندی ڕێکردن بە نەمانی ئازارەوە
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

چۆن ڕێکردن یارمەتیدەرە لە کۆتایی هێنان بە ئازار؟

هەموان بە دوای ڕێگەی سروشتیدا دەگەڕێن بۆ کۆتایی هێنان بە ئازار، لە جیاتی بەکارهێنانی ئازارشکێنەکان کە کاریگەری خراپ جێ دەهێڵن گەر بۆ ماوەیەکی زۆر بەکار بهێنرێن، بۆیە دەستکرا بە گەڕان بۆ دۆزینەوەی چەند ڕێگایەک بۆ یارمەتیدانی کەمکردنەوەی هەست بە ئازار، کە کاردەکات بۆ باشتر کردنی باری دەروونی و تەندروستی لە هەمان کاتدا، بە بێ هەبوونی هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی. 

پەیوەندی رێکردن بە نەهێشتنی ئازارەوە چییە؟ 

هەندێک کەس لە زۆر کاتدا ڕەنگە هەست بکەن بە شەکەتی و ماندووبوون، کە ئەمەش لە ماسولکەکانی لاق و پێدا دەردەکەوێت، بۆیە زەقڵی شاراوە ئەنجامدانی وەرزشی ڕێکردن ڕەتدەکاتەوە، وەکو ڕێگەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە ئازار، بەڵام لە ڕاستیدا ڕێک پێچەوانەی ئەمە ڕاستە، پێویستە ئەم شتە ببێتە پاڵنەرێکی ناوەکی بەهێز، کە ترس لەناوبەرێت و هانی دەستکردن بە  وەرزشی ڕێکردن بدات لە پێناو کۆمەڵێک هۆکاری تەندروستی و دەروونی.

کاریگەرییەکانی ڕێکردن لەسەر ماسولکەکان

نەرمکردنەوەی ماسولکەکان

رێکردن هاوکارە لە کەمکردنەوەی هەستکردن بە ئازار لە ڕێی نەرمکردنەوەی ماسولکەکانەوە، کە زۆر کەس دەناڵێنن بەدەست کۆمەڵێک کێشەی زۆر کە پەیوەندیان بە جومگەکانەوە هەیە، هەروەها وشکبوونەوەی ماسولکەکان، لە دەرئەنجامی پەیڕەوکردنی شێوازێکی دووبارە و ڕۆتینی ژیانکردن، ڕەنگە ئەم کێشەیە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز بێت، بەڵام ئەمە یەکێکە لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی ئازار، هەروەها پەیڕەوکردنی وەرزشی ڕێکردن یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لەو ئازارە، چونکە هاوسەنگی دەگێڕێتەوە لە چالاکی ماسولکە و نەرمکردنەوەیدا. 

نەهێشتنی پاڵەپەستۆکان

ئەو ئازارەی کە توشی بڕبڕەی پشت دەبێت پاش ڕۆژێکی هیلاک و ماندووکەر، پێویستی بە لەپێکردنی پێڵاوی ڕاکردنە، وە دەستکردن بە گەشتێکی ڕێکردن، کە یارمەتیدەرە لە نەهێشتنی دڵەڕاوکێ و شەکەتی و هیلاکی، لەجێی  ونبوون لە پێش چاوی خەڵکی و بەسەربردنی کاتەکانت بە گۆشەگیری و هەست کردن بەو ئازارەی کە سەراپا جەستەتی داپۆشیوە، چونکە لایەنی دەروونی زۆر یارمەتیدەرە بۆ کۆتایی هێنانی هەموو ئەو بیرۆکانەی هانی هەر مرۆڤێک دەدەن بۆ هەستکردن بە ئازار. 

ئەندۆرفینەکان

وەرزشی ڕێکردن بە بەرپرسی بەرهەم هێنانی هۆڕمۆنی ئەندۆرفین دادەنرێت، کە بە هۆڕمۆنی دڵخۆشی ناسراوە، کە هەر بە دەستکردن بە وەرزشی ڕێکردن لە هەوای پاکدا، ڕاستەوخۆ هەست بە گۆڕانێکی دەروونی تێبینی کراو دەکەیت، بێگومان ئەوەش بەرهەمی کاریگەری ئەندۆرفینەکانە لەسەر جەستە، کە ئەویش کاردەکات بۆ نەهێشتنی هەستکردن بە ئازار.


سەرچاوەکان



347 بینین