چینە کۆمەڵایەتییەکانی میزۆپۆتامیا
کۆمەڵگەی دۆڵی دوو ئاوان لە دوو چینی سەرەکی پێکهاتبوو، ئازادەکان و کۆیلەکان، بەگوێرەی یاسا و نەریتەکانی ئەو سەردەمە، ئەندامانی چینی ئازادەکان هەموو وەک یەک نەبوون، چونکە ئازادی هەندێکیان سنووردار بوو، چینی گشتی کە زۆرینەی دانیشتوانیان پێکدەهێنا، زۆربەیان هەژار بوون، ئازادیان لە ئازادی چینی حوکمڕانی دەوڵەمەندەکان کەمتر بوو. ئەو توێژە بەپێی یاسای حامورابی لە کۆمەڵگە پێیان دەوترا هەژارەکان، چینی دەست ڕۆیشتووەکان پییان دەوترا (چینی یەکەم-ئویلم).
چینە کۆمەڵایەتییەکانی میزۆپۆتامیا لە ڕووی کرداریەوە
- خێزانی پاشا پاشا و منداڵەکانی و ژنەکانی دەگرتەوە. پایەیەکی ئایینی و کۆمەڵایەتی بڵندی هەبوو، لە کۆشکی ڕازاوە دەژیان، کە هەموو هۆکارەکانی گوزەرانی تێدابوو. ژمارەیەکی زۆر لە بەردەست و کۆیلە خزمەتیان دەکرد.
- چینی دەسەڵاتدار میر و بەگزادەکان بنەماڵەی پاشا و نەجیب زادەکان دەگرێتەوە، لەگەڵ خاوەنی زەوییە بەرینەکان و سەرکردەکانی سوپا و فەرماندەرانی هەرێمەکان و پیاوە ئایینییەکان و گەورە بازرگانان.
- دادوەر و پزیشکان و نووسەرەکان و مامۆسایان
- چینی گشتی بازرگانە بچووکەکان و خاوەن پیشەکان و کارمەندانی کێڵگە و ڕەزەکان دەگرێتەوە. ئەم خەڵکانە لە خانووی بچوکدا گوزەرانیان دەکرد و بە کاری ڕۆژانە بژێویان دابین دەکرد. زۆر جار ئەم جۆرە کەسانە دەکەوتنە ژێڕ ڕکێفی قەرزارییەوە، بە تایبەتی لە کاتی قەیرانە ئابوورییەکان، ناچار دەبوون کوڕان و کچانیان بفرۆشن یان ئازادیان لەدەست بدەن و دەبوونە کۆیلە.
- کۆیلەکان پیاوان و ژنان دەگرێتەوە، ئەوانەی کە لە شەڕەکاندا بەدیل دەگیران یان ئازادی خۆیان بەهۆی هەژاری لەدەست دەدا. هەروەها منداڵە غەیرە شەرعییەکان دەبوونە کۆیلە، منداڵە کۆیلەکان سەرچاوەیەکی تری چینی کۆیلە بوون، کۆیلە بە موڵکی ئاغاکەی دادەنرا، نیشانەی کۆیلەیەتی لە دەست یان لە لەشی دەدرا، ئاغاکەی بۆی هەبوو بیفرۆشێت، یان بە خەڵات بیدات بەم و ئەم، وێڕای ئەوەش کۆیلە هەندێک مافی هەبوو، وەکو ژنهێنان و خاوەنداری. یاساکان سزای ئەو کەسانەیان دەدا کە دەستدرێژیان بەسەر کۆیلەکان دەکرد.
سەرچاوەکان
778 بینین