دروستبوونی كێشە لە خەوتندا
هۆكارەكانی كەمخەوی زۆرن، وەك: توشبوون بەهەندێك نەخۆشی، فشاری دەروونی، هیلاكی زۆر، هەندێك جار بەبۆنەی گۆڕینی ڕۆتینەوە وەك لە مانگی ڕەمەزان، لەم مانگەدا زۆربەی كەسەكان هەندێك كار دەكەن كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی خەوتنیان لە شەودا، بەهەمانشێوە دەبێتە هۆی كەمكرنەوەی توانای كاركردنیان بەڕۆژدا، لێرەدا باسی هۆكارەكانی كەمخەوی و زیانەكانی دەكەین، هەروەها لەگەڵ چەند ئامۆژگارییەكی بەسوود بۆ ڕزگاربوون لە كەمخەوی.
هۆكارەكانی دروستبوونی كێشە لە خەوتندا
- مانەوە تا كاتێكی درەنگ لەشەودا، هەروەها درەنگ هەستان لەخەو بەمەبەستی بەرگەگرتنی تینوێتی، یان بەبۆنەی سەرئێشەوە
- ئەو كەسانەی كە نەخۆشییان هەیە وەك (غوددەی دەرەقی)، كە كێشەیان بۆ دروست دەبێت و ناتوانن بەباشی بخەون
- زیادەخۆری كردن لەكاتی بەربانگكردنەوەدا
- زۆر مانەوە لەگەڵ هاوڕێیان و خزمان تا كاتە درەنگەكانی شەو
- سەیركردنی تەلەفزیۆن و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان تا كاتە درەنگەكانی شەو
كاریگەرییە نەرێنییەكانی كەمخەوی
- هەستكردن بە بێتاقەتی و زیادكردنی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەكان
- لاوازكردنی توانای فێربوون و بیركردنەوە، هەروەها كەمكردنەوەی توانای سەرنجدان
- هەستكردنی بەردەوام بە هیلاكی و لاوازی
- زیادكردنی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە و قەڵەوی
- زیادكردنی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ، هەروەها جەڵدەی دڵ و گیرانی خوێنبەرەكان و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
چەند ئامۆژگارییەك بۆ دووركەوتنەوە لە كێشەكانی خەو و كەمخەوی
- دووربكەوە لە گۆڕینی كاتەكانی خەوتن، هەوڵبدە زوو بخەویت و زوو هەستیت لەخەو، هەروەها كاتژمێری پێویست لە شەودا بخەوە، چونكە یەك كاتژمێر خەو لە شەودا یەكسانە بە سێ كاتژمێر خەو لە ڕۆژدا
- هەوڵبدە لە پاش نیوەڕوان كەمێك بخەویت، بۆ ماوەی 20 تا 30 خولەك
- دووركەوتنەوە لە خواردنی ئاگاداركەرەوەكان (وزەبەخش)، وەك: قاوە و چا
- دووركەوتنەوە لەو خواردنانەی كە كاتێكی زۆریان دەوێت بۆ هەزمكردن، چونكە بەبۆنەی هەرسكردنی خۆراكەكەوە پلەی گەرمی لەش بەرزدەبێتەوە و خەوت لێناكەوێت
- پشووبدە پێش ئەوەی بخەویت، وەك خۆشۆردن بە ئاوی گەرم یان كردنی هەندێك وەرزش كە پشوو بە مێشك دەدەن
- هەندێك ڕەفتاری ڕۆتینی بكە پێش خەوتن، وەك: شۆردنی دەم و ددان یان ڕێككردنی جێگەی خەوتنت، بۆئەوەی جەستەت بزانێت كە كاتی خەوتن نزیكبووەتەوە
- دووركەوتنەوە لە بیركردنەوەی نەرێنیانە و هیلاككردنی دەروونت
سەرچاوەکان
538 بینین