قەرزدان لە ئیسلامدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-06-01:28:00 - کۆدی بابەت: 4189
قەرزدان لە ئیسلامدا
حوکمە شەرعییەکان

لە بارەی قەرزدان

قەرزدان سوننەتێکی گەورەیە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (من نفس عن أخیه کربة من کرب الدنیا نفس الله عنه کربة من کرب یوم القیامة) رواه مسلم، هەر کەسێک دڵتەنگییەک لە برای خۆی لاببا، خوای گەورە دڵتەنگییەکی قیامەتی بۆ لائەبا.

ئەگەر قەرزدارەکە ئەیتوانی قەرزەکە بداتەوە، ئەوە حەرامە قەرزدانەوە دوا بخا، بەڵام ئەگەر هەژار بوو نەیئەتوانی بیداتەوە، ئەوە واجبە خاوەن قەرزەکە چاوەڕوانی هەبوونی بکات، جا ئەگەر نەختێک باری قەرزی بۆ سووک کرد، یان لە گشتی گەردەنی ئازاد کرد، ئەوە جێگەی ڕەزامەندی خوایە، پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (من یسر علی معسر یسر الله علیه فی الدنیا والآخرة) رواه مسلم، هەر کەسێک قەرزێک بۆ یەکێکی هەژار بداتەوە، یان لێی خۆش ببێ، یان ماوەی بۆ دوابخا، خوای گەورە کاری دونیا و قیامەتی بۆ ئاسان ئەکا.

هەر کاتێک قەرزدارەکە -یان میراتگرەکانی قەرزدارەکە- قەرزەکەیان بۆ خاوەن قەرزەکە هێناوە، واجبە: یان وەری بگرێتەوە، یان گەردەنی قەرزدارەکە ئازاد بکا، بەو مەرجەی بە وەرگرتنەوەی تووشی زەرەر نەبێ، جا هەر کاتێک قەرزدارەکە قەرزەکەی لە بەردەم خاوەنەکەی دانا بە شێوەیەکی وەها کە ئەیتوانی هەڵیبگرێ ئەوە بە وەرگرتنەوە دائەندرێ، هەرچەند قبوڵیشی نەکات.


سەرچاوەکان



498 بینین