گرنگی دۆزینەوەی جیاوازیەکان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-06-03:15:00 - کۆدی بابەت: 4208
گرنگی دۆزینەوەی جیاوازیەکان
کۆمەڵگە و خانمان

گرنگیەکانی جیاوازی تاکەکەسی

بوونی جیاوازی لەنێوان کەسەکان گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، چونکە مرۆڤ ناتوانیت بەتەنها ژیانی بەسەر ببات، بۆیە پێویستە لەسەر کەسەکان بەیەکەوە بژین و سوود لە تایبەتمەندیەکانی یەکتر وەربگرن، مەرجیشە جیاوازیەکانی نێوانیان پشتگوێ نەخەن.

گرنگی لە پەروەردە

چاودێری تاکەکان یەکێکە لە بنەماکانی پەروەردەی دروست، چونکە لە ئەرکەکانی پەروەردە گرنگیدانە بە دۆزینەوەی تایبەتمەندی کەسەکان، هەوڵ دەدات سوود لە بوونی جیاوازیەکان لەنێوان کەسەکان بە باشترین شێوە وەربگرێت، بە مەبەستی دابینکردنی ژیانێکی باشتر، چونکە شاراوە نییە لامان ئامانجی پەروەردەی دروست پەرەپێدانی بەهاکانی مرۆڤە، بۆ ئەوەی پێگەی لە کۆمەڵگا بەرزبکاتەوە و بیکاتە کەسێکی بەسوود لەناو کۆمەڵگا.

گرنگی ئامادەکردن بۆ کار و پیشەکان

هەموو کەسێک ئامادە باشیەکی تێدایە بۆ جۆرێک لە کارەکان و هەرچەند وزە و توانای هەبێت ناتوانێت بە هەموو کارەکان هەڵسێت و ناتوانێت هەموو بۆشاییەکان پڕبکاتەوە، بۆیە دەتوانین بڵێین هەر تاکێک لە ئێمە ڕۆڵێکی تایبەتی هەیە لەناو کۆمەڵگا و بەشێک لە ئەرکەکان جێ بە جێ دەکات، پێویستە هەرکەسێک بەپێی تواناکانی ئامادەبکرێت بۆ کارێکی تایبەت، هەموو بارودۆخەکانی بۆ بگونجێنێت بۆ ئەوەی هەموو وزە و تواناکانی بخاتە گەڕ، واتە کەسی گونجاو لە شوێنی گونجاو دابنرێت.

گرنگی ڕەفتاری

زانینی جیاوازی تاکەکەسی یارمەتیمان دەدات لە ڕەفتاری کەسەکانی تر بگەین، ڕەفتارەکانیان شی بکەینەوە، چونکە هەموو کەسێک شێوازێکی تایبەتی هەیە لە دەربڕینی هەڵچوونەکان و شێوازی هەڵسوکەوتەکانی، زانینی ئەم جیاوازیانە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە بۆ دایک و باوکان و پەروەردەکارەکان بۆ تێگەیشتنی ڕەفتارەکان، بۆ ئەوەی شێوازی گونجاو بدۆزنەوە لەگەڵ منداڵەکانیان.

گرنگی خودی

زانینی جیاوازیەکان یارمەتی کەسەکە دەدات بۆ ئەوەی ئاشنابێت بە تواناکانی خۆی و هەوڵبدات کارەکانی بەپیی تواناکانی ڕێکبخات و لایەنی لاوازی و بەهێزی بزانێت، بۆ ئەوەی سوود لە لایەنە بەهێزەکانی وەربگرێت تا بەختەوەری لە ژیانیدا بەدی بێنێت.


سەرچاوەکان



525 بینین