کارو و چالاکی ئافرەت لە کۆمەڵگادا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-10-03:15:00 - کۆدی بابەت: 4361
کارو و چالاکی ئافرەت لە کۆمەڵگادا
کۆمەڵگە و خانمان

کار و چالاکی کۆمەڵایەتی

لەبەر ئەوەی ئافرەت زۆر سیفاتی خۆڕسکی و دەستکەوتووی تێدایە، بۆیە دەتوانێت ئەم کار و چالاکیە کۆمەڵایەتیانە بکات.

  1. کارکردن لە پێناوی بەهێزکردنی پەیوەندیی خێزانداری، هاوکاری کردن بۆ چارەسەری کێشەکانی ناو خێزان.
  2. هەوڵدان بۆ کردنەوە و دروستکردنی ناوەندە کۆمەڵایەتی و ڕاوێژکاریەکان، بۆ لێکۆڵینەوە لەو کێشانەی پەیوەستن بە ئافرەت، دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان.
  3. کارکردن بۆ کەمکردنەوەی ئەو هۆکارانەی بەربەستن لە ڕێگەی پێکەوەنانی خێزان وەک مارەبڕین، ژن بە ژنی، گەورە بە بچوک، مارەبڕینی کچی بچوک.
  4. گەشە پێدانی هۆشیاری کۆمەڵایەتی، کارکردن بۆ ڕاست کردنەوەی ئەو بیر و باوەڕە هەڵانەی کە بەرامبەر بە ئافرەت کراوە لەناو کۆمەڵگە، بە تایبەتی ئەوانەی بە ناوی ئیسلامی پیرۆزەوە دەگوترێت و دەکرێت.
  5. گرنگی دان بە پێکەوەنانی خێزان لەسەر بنەمای شەرعی و دروست، وەک دەست نیشانکردنی هاوسەر، ڕێزگرتنی هەردوو لا، هاوسەنگی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری.
  6. کارکردن لە پێناو هاوکاری ئافرەتە پیرەکان، دەربەدەربووەکان، لێقەوماوەکان، نەخۆش و پەککەوتووەکان، قوربانیانی کێشە کۆمەڵایەتیەکان، هەروەها کارکردن لە پێناوی دابینکردنی مافەکانیان، ڕێزگرتنیان لەناو کۆمەڵ.
  7. کارکردن بۆ گرنگیدان بە منداڵان لەسەر ئاستی خێزان و کۆمەڵگە، هەروەها چەسپاندنی مافەکانی خوێندن و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیان.
  8. داکۆکی کردن لەسەر شیاوی تەواوی ئافرەت لە مافی خاوەن موڵکیەتی و سەربەستی ئابووری، مافی وەرگرتنی میرات.
  9. هەوڵدان بۆ کردنەوەی خولی پراکتیکی بۆ فێربوونی کۆمپیتەر، دوورین، چنین، پیشەکانی تری دەستی.
  10. کارکردن بۆ گرنگیدان بە کردنەوەی ناوەندی چاودێری دایکان و منداڵان.
  11. کارکردن لە پێناو زیاد کردنی نەخۆشخانەی پەیوەست بە نەخۆشیەکانی ئافرەتان و منداڵبوون، نەخۆشیەکانی منداڵان.


سەرچاوەکان



616 بینین