ناوهڕۆك
بیركردنەوە
زاناكان ڕای جیاوازیان هەیە لەسەر شیكردنەوەی بیركردنەوە، كۆمەڵێك دەڵێن كە بیركردنەوە بریتییە لە زنجیرە چالاكییەكی دەروونی كە مێشك ئەنجامی دەدات، كۆمەڵێكی تر دەڵێن كە بریتییە لە زنجیرە كردارێكی دەروونی كە لە مێشكدا ڕوودەدات بە مەبەستی بڕیاردان و دۆزینەوەی چارەسەری كێشەیەك.
ئاستی ئەم چالاكییە دەروونییانە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت بە پێی ئەو زانیارییانەی كە هەیەتی و ئەو بڕیارەی كە دەیەوێت ئەنجامی بدات، بۆیە دەتوانین بڵێین چەندین جۆر و ئاستی جیاوازی بیركردنەوە هەیە، كە هەریەكەیان تایبەتمەندی خۆی هەیە، هەروەها دەكرێت پەرە بدرێت بە بیركردنەوە بۆ ئەوەی ببێت بە باشترین.
جۆرەكانی بیركردنەوە چین؟
چەند جۆرێك بیركردنەوە هەن:
بیركردنەوەی نەریتی یان دووبارەیی (تەقلیدی)
ئەم جۆرە بیركردنەوەیە سادەترین جۆرە، كە ئەم جۆرە كەسانە هەرگیز گوێ بە هیچ نادەن تەنها ئەو شتەی بەردەمی نەبێت، تەماحی ئەوەیان نییە كە كارەكەیان بەروپێش ببەن، هەروەها ئەو شتانەی كە دەیزانن بەبۆنەی ئەزموونی دووبارەوەیە.
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
ئەم جۆرە بیركردنەوەیە جەخت لەسەر شیكاركردن دەكاتەوە بەپێی ئەو بەڵگانەی كە باوەڕپێكراون، تایبەتمەندییەكانی بریتین لە:
- دەتوانێت ئەو ڕاستیانە جیابكاتەوە كە باوەڕپێكراون
- شتە ڕاستی و ناڕاستییەكان لێك جیادەكاتەوە
- لە سەرچاوەی زانیارییەكانی دڵنیا دەبێتەوە و زووزوو سەیریان دەكات
- دەتوانێت پێشبینی چارەسەری كێشەكان و ئەنجامی بڕیارەكان بكات
- گرنگی بە ڕوونی كێشە یان ئەو بابەتە دەدات كە دەبێت بڕیاری لەسەربدات
- ئەو شتانەی كە لێی تێگەیشتووە پێكەوە دەبەستێتەوە
بیركردنەوەی داهێنەرانە
خاوەنی ئەم جۆرە بیركردنەوانە ئارەزوویەكی زۆریان هەیە بۆ زانینی ئەنجامە وردە نەزانراوەكان، كە بارێكی دەروونی تایبەت دروست دەكات، تایبەتمەندییەكانی ئەم جۆرە بیركردنەوەیە بریتییە لە:
- توانای هێنانەوەی ئەو زانیاریانەی كە لە مێشكیدا هەڵیگرتووە لەگەڵ دۆزینەوەی جێگرەوە بە شێوەیەكی خێرا
- توانای پێشنیاركردنی بیرۆكەی جیاواز كە لەگەڵ داواكارییە جیاوازەكاندا دەگونجێت
- ئەو ئەزموونەی كە له مێشکدا هەیه وا لە كەسەكە دەکات که بێ هاوتا بێت پێشنیاركردنی بیرۆكەكاندا
- توانای پێشكەشكردنی تایبەتمەندی لەسەر بابەتەكان هەیە
بیركردنەوەی مەعریفی
تایبەتمەندییەكانی ئەم جۆرە بریكردنەوەیە بریتییە لە:
- پشتبەستن بە زانیارییە كۆكراوەكانی كە لە مێشكیدا هەیە
- توانای تەكیز و ڕوونكردنەوە و دیاریكردنی ئامانج
- توانای كۆكردنەوەی زانیاری لەبارەی بابەتێكەوە
- توانای كۆكردنەوەی زانیاری لەڕیگەی پرسیاركردنەوە
- توانای ڕێكخستنی زانیارییەكان
- توانای دۆزینەوەی پەیوەندی نێوان شتەكان و پێشبینی كردنی ئەنجامەكان
پەرەپێدانی تواناكانی بیركردنەوە
توانای بیركردنەوە پەرەدەسەنێت لە قۆناغەكانی فێربوون لە تەمەنی منداڵییەوە، هەروەها مامۆستا ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لەم بوارەدا، بۆیە مامۆستا دەتوانێت ئەم خاڵانە پەیڕەو بكات بۆ بەهێزكردنی تواناكانی بیركردنەوە لەلایەن قوتابییەكانی:
- نیشاندانی بەهرەكانی فێربوون بە قوتابیان و ناساندنی جۆرەكانی بیركردنەوە پێیان
- ئەنجامدانی نمونەكان لەسەر شێوەی بیركردنەوەكان و نیشاندانی جیاوازییەكانیان
- قوتابییەكان ئازادی ڕادەربڕینیان هەبێت
- وروژاندنی بیروڕا ڕەخنەییەكان
- ستایشكردنی هەر هەوڵێك كە قەتابی دەیدات بۆ بەدەستهێنانی زانیاری
- پشتبەستن بە زمانی دیالۆگ لەگەڵ قوتابیان