دروستبوونی ئاڕاستە دەروونییەکان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-09
دروستبوونی ئاڕاستە دەروونییەکان
دەروونناسی

هەنگاوەکانی دروستبوونی ئاڕاستەکان

دروستبوونی ئاڕاستەکان بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت، بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دروستدەبێت، کە لە بناغەکەیدا بە شێوەیەکی سادە دەست پێدەکات دواتر بەرەو ئاڵۆزی دەڕوات.

قۆناغی ڕامان و هەڵبژاردن

  1. دەربڕینی زارەکی و ئارەزووی ئامادەبوون.
  2. ئەنجامدانی تاقیکردنەوە سەبارەت بە بابەتەکە.

قۆناغی هەڵبژاردن و بەراوردکردن و باشتر زانین

  1. دەربڕینی زارەکی لە هەڵبژاردنی بابەتێک یان لادانێک.
  2. ئەنجامدانی ڕەفتار، تێیدا لایەنێک بە باشتر دەزانێت لە لایەنەکەی تر.

قۆناغی پشتگیری و بەشداری

  1. بەشداریکردن لە بارودۆخەکان و پاڵپشتی زارەکی بۆ بابەتەکان.
  2. بەشداری پراکتیکی کە ڕازیبوون نیشان دەدات.

قۆناغی بانگەوازی کرداری

  1. پاڵپشتی کارەکە و بانگەوازکردن بۆ بابەتی ئاڕاستە بە شێوەیەکی زارەکی.
  2. ئەنجامدانی کرداری بانگەواز بۆ بابەتەکە و موژدە بەخشین بە شوێنکەوتوان.

قۆناغی قوربانیدان

  1. ئامادەی دەربڕین بۆ خۆ قوربانیکردن بە کردەوە و زارەکی.
  2. خۆ بەخشین وەک قوربانی بۆ ئەنجامدانی کارێک و لەپێناو شتێکی تر.


سەرچاوەکان