نەگونجان و دیاردەکانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-12-03:51:00 - کۆدی بابەت: 4414
نەگونجان و دیاردەکانی
دەروونناسی

نەگونجان

ئەگەر گونجان بریتی بوو لەو ڕەفتارەی کە تیایدا مرۆڤ هەموو یەکە دەروونیەکانی بە شێوەیەکی ڕێک و پێک کاربکات و کەسایەتیەکی دروستی هەبێت، پەیوەندی لەگەڵ ژینگەی دەرەوەی پەیوەندیەکی هاوسەنگ بێت، هەست بە ئارامی دەروونی بکات، ئەوا دەتوانین بڵێین نەگونجان لەو ڕەفتارەی کە تیایدا کەسەکە ناتوانێت لەگەڵ خودی خۆی و دەوروبەری گونجاندن بەدەست بێنێت، شکست دەهێنێت لە کەمکردنەوەی شڵەژانی دەروونی و ناتوانێت سوود لە توانستەکانی وەربگرێت و هەست بە ئارامیی دەروونی ناکات.

دیاردەكانی نەگونجان

دەتوانین دیاردەکانی نەگونجانی دەروونی بەم خاڵانە بخەینەڕوو:

١- کەسی نەگونجاو چێژ لە ژیان وەرناگرێت و بە شێوەیەکی نائاسایی ژیانی بەسەر دەبات.

٢- لەلایەنی هەڵچوونی پێنەگەیشتووە، ئەو خۆویستە و ئیرەیی بەردەوام بە کەسانی دەوروبەری دەبات، و لەو کەسانەیە کە بەردەوام وەردەگرێت و هیچ نابەخشێت.

٣- کەسێکی هەستیارە و ڕەخنە بە سوکایەتی پێکردن دەژمێرێت و بە شێوەیەکی نابەجێ ڕەفتار دەکات.

٤- لەکاتی بوونی کێشەیەک ڕق و کینەکانی بەسەر کەسانی تردا دەڕێژێت بۆ نمونە ئەو کەسەی کێشەی لەگەڵ بەرپرسی خۆی دەبێت، ڕق و کینەی بەسەر خێزانەکەیدا دەڕێژێت.

٥- کەسێکە کارەکانی بەرەو خراپی دەچێت و توانای بەخشینی کەم دەبێت و لە کارەکانی زوو هەست بە ماندوبوون دەکات.


سەرچاوەکان



576 بینین