تۆڵەی ئەندامەکانی جەستە لە ئیسلامدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-14-18:31:00 - کۆدی بابەت: 4499
تۆڵەی ئەندامەکانی جەستە لە ئیسلامدا
حوکمە شەرعییەکان

باسی تۆڵەی ئەندامەکان

ئەم یاسایانە بۆ كاتێكە دەوڵەت ئیسلامی بێت و یاسا و دەستووری ئیسلامی پەیڕەو بكرێت

هەردوو کەسێک کە تۆڵە لەنێوانیاندا هەبێ لە کوشتندا، تۆڵە لەنێوانیاندا هەیە لە لابردنی ئەندامێکی یەکتر، واتە: هەرکەسێک دروست بێ لە تۆڵەی کوشتی یەکیکی تر بکوژرێ، دروستیشە لە تۆڵەی لابردنی یەکێک لە ئەندامەکان هەمان ئەندامی لێ بکرێتەوە.

مەرجەكانی تۆڵەی ئەندامی جەستە

مەرجەکانی واجببونی تۆڵە وەرگرتن لە ئەندامەکانی لەشدا لەدوای چوار مەرجی: باڵغ بێ و عاقڵ بێ و نابێ دایک و باوکی کوژراوەکە بێ و نابێ کوژراوەکە پلەی نزمتر بێ. دوو مەرجی تریش پێویستن:

یەکەم: هەردوو ئەندامەکانی تاوانکارەکە و ستەم لێکراوەکە وەکو یەک بن لە ناوی تایبەتیدا، بەم جۆرە: ئەندامەکانی ڕاستە لە تۆڵەی ئەندامەکانی ڕاستە لێئەکرێنەوە چەپەش لە تۆڵەی چەپە لێ ئەکرێتەوە، واتە: دەستی ڕاستە لە تۆڵەی دەستی ڕاستە، گوێی ڕاستە لە تۆڵەی گوێی ڕاستە... هتد.

دووەم: نابێ یەکێک لەو ئەندامانە ووشک و بێکار بووبێ، کەوابوو: دروست نییە دەستێکی ساغ لە تۆڵەی دەستێکی شەلەپەتەی بێ کار لێبکرێتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە دروستە، بەو مەرجەی مەترسی مردنی تاوانکارەکە نەبێ.

هەر ئەندامیک لە جومگەدا لێکرابێتەوە تۆڵەی هەیە و ئەبێ ئەندامی تاوانکارەکەیش لەو جومگەیەدا لێ بکرێتەوە، جا ئەگەر لە هەنیشکدا لێی کردبۆوە، ئەوە لە هەنیشکدا لێی ئەکرێتەوە، ئەگەر لە گوزینک، یان لە ئەژنۆوە بوو، ئەوە لە گوزینک، یان لە ئەژنۆدا لێی ئەکرێتەوە.

ئەگەر ئەو مرۆڤەی بریندار کرابوو، یان ئەندامێکی لێکرابۆوە، پاش ماوەیەک بە هۆی ئەو برینە مرد، ئەوە دروستە تاوانکارەکەیش لە تۆڵەی بکوژرێ، بەڵام ئەگەر ئەندامێکی تاوانکارەکەیان لە تۆڵەی یەکێکی تر لێکردەوە و مرد، ئەوە خوێنی بە فیڕۆ ئەڕوا.

تۆڵەوەرگرتنەوە دروست نییە لە بریندارکردن و ئێسقان شکاندن تەنها لەو برینەدا دروستە کە ئێسقانی لە ناو گۆشتدا بەدەر خستبێ، جا لەهەر شوێنێکی لەش بێ، دروستە بەو ئەندازەیە بریندار بکرێتەوە، بەڵام شکاندنی ئێسقان تۆڵەی نییە، بەڵکو (قازی) خوێنێکی بۆ دائەنێ.

مافی کوشتنی تۆڵە بۆ گشت میراتگرەکانە، واتە: ئەو خزمەی میراتگر نییە، هیچ مافی نییە، کەوابوو: ئەگەر لەناو ئەو میراتگرانەدا منداڵ، یان شێت هەبوو، یان یەکێکیان ئامادە نەبوو، دروست نیە تاوانکارەکە بکوژرێ، بەڵکو بەند ئەکرێ تا منداڵەکە بلوغی ئەبێ و شێت چاک ئەبێتەوە و ئەوی تریش ئامادە ئەبێ و ڕایان وەرئەگیرێ، جا ئەگەر بڕیاری کوشتنیان دا، ئەوە یەکێکیان لە جیاتی گشتیان ئەیکوژێ، یان وەکیلێک ئەگرن، بەڵام ئەگەر یەکێک لەو میراتگرانە لێی ببورێ، واجبە میراتگرەکانی تریش لێی ببورن، واتە: دروست نیە بکوژرێ.

کوشتنی لە تۆڵە ئەبێ بە ئیزنی گەورەی ئەو شوێنە بێ، بەڵام ئەگەر گەورە لەو شوێنەدا نەبوو، یان تۆڵەی بۆ وەرنەئەگرت، ئەو کاتە دروستە بە نهێنی بیکوژێ لە تۆڵەی کوژراوەکەی خۆی،


سەرچاوەکان



418 بینین