مەزاج سارد و تەڕ
دەبێت هەوڵبدات ڕۆژی دوو ژەم بخوات چونکە توانای هەرس کەمە لە بەینی ژەمەکان میوە یان زەڵاتەیەک بخوات کە گونجاوبێت لەگەڵ مەزاجی کار و وەرزشی گونجاو باشە بۆی لەدوای نانی شەو (١٠-١٥) خولەک ڕۆشتن زۆر بەسوود دەبێت بۆی، هەشت کاتژمێر خەو زۆر باشە بەڵام پێش خۆرهەڵاتن لە خەو هەستێت بۆ ئەوەی دووربن لە زیاد بوونی بەڵغەم هەوای شێدار و خەوی زۆر بۆی خراپە لەهەوای شێدار جلێکی گەرم پێویستە بۆ کەم کردنەوەی بەڵغەم، وە حەمام و ساونای وشک باشە، خەوی ناوەڕاستی ڕۆژ و عەسران زۆر خراپە، چونکە دەبێتە هۆی سەر گرانی و جیوبی لوت و سستی کاری مێشک و چەندان شتی تر.
پارێزەکانی ئەو مەزاجە
زۆرخۆری شیر و شیرەمەنی بەبێ چاکسازەکانی ترشی و سوێری و ماش و نیسک و برنجی سپی، پەتاتە و سوپی جۆ و میوەی ترش و کاڵ لالەنگی و کیوی و شوتی و خەیار و تۆوی خەیار و تۆوی کاهوو و تۆوی کاسنی و تاڵیشکە نیشاستە و کارگ و تێکەڵەکان، گۆشتی گا و گۆشتە سپییەکان و تەماتە و کولەکە و کاهوو و سپێناغ و بەرسیلە و سماق و هەڵوژە و هەموو جۆرەکانی و هەموو خواردنە سارد مەزاجەکان ئەگەر هەر ویستی ئەوانە بخوات دەبێت چاکسازەکەیان لەگەڵ بخوات.
خواردنە بەسوودەکان بۆ ئەم مەزاجە
گۆشتاو و گۆشتی وشتر و بەرخ و کۆتر و پۆڕ و چۆلەکە و قەل بە برژاوی و مریشکی خۆماڵی، میوەی گەیشتوو و شیرین وەکو سێو بەتوێکڵ و دەنکەوە و هەرمێ و تالبی و بەهێ و گوێزی هیندی و ئەدەواتی حێل و دارچین و زەنجەفیل و زەعفەران و بیبەر و جاترە و ڕازیانە و سیر و خەرتەل و چەوەندەر و شێلم و گێزەر و کەلەرم و تور و هەموو سەوزەکان و دانەوێڵە و خواردنەوە گەرمەکانی وەک گوڵی زمانەگا و ناعناع و دەنکە نەرم کەرەوەکان وەک تۆوی ڕێحانە و خاکشیر و وشکەکانی وەک بادام و گوێز و فستەق و بندوق و کونجی و هەنگوین و دۆشاوی ترێ و خورما بۆ خواردنی برنج و دانەوێڵە دەبێت پێداویستی گەرمی تێ بکرێت وەکو زیرە و زەنجەفیل و دارچین و زەعفەران و زەردە چێوە.
ئەم مەزاجە لاشەی ئامادەیی هەیە بۆ وەرگرتنی ئەو نەخۆشیانە
لە هەر کاتێکدا بێت ڕەنگە لەش یەکێک لەم نەخۆشیانە وەربگرێت( ژانەسەر و پژمین و هەناسە سواری و جیوب و لەوزە و بەد هەرسی شەو میزکردنی زۆر هەوکردنی جومگەکان و شیداری زۆر و تەڕی لە ژناندا لەگەڵ دواکەوتنی سووڕی مانگانە).