خۆراکی کەمخوێنی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-22-02:06:00 - کۆدی بابەت: 4739
خۆراکی کەمخوێنی

ناوه‌ڕۆك

کەم خوێنی

بۆ ئەوانەی کە تووشی کەم خوێنی دەبن دەبێت پارێز لەوانە بکەن:

خواردنەوە گازییەکان و ترشیات و جۆرەکانی بەهاراتی و بیبەری تیژ و ماست و دۆ، وە ئەگەر هەریەک لەمانە بخوات بەبێ چاکسازەکەی زیانی زۆر دەبێت، چونکە گونجانی مەزاج پێویستە بۆ هەموو کەسێک، وەرزش و جووڵەش نابێت فەرامۆش بکرێن.

خۆراكە سوودبەخشەكان

ئەوانەش سوود بەخش و دەرمانن: (هەنگوین - ترێ - مێوژ - خورما - دۆشاو  - هەنجیر - گوێز - شێلم - چەوەندەر - سپێناغ - گێزەر - کەرەوز - جەعفەری - گوێزی هیندی - زیرەی سەوز - بادەم - کونجی - زەیتی ئۆکادۆ - فستەقی نەبرژاو - چای دارچین - ڕەشکە - شمڵی - کەلەرم - چا کێویڵە - وێنجە - گەزگەزەکە - بەیبوون - گوڵی کەلەرم - مۆز - گۆیژ - توو - ڕازیانە - هەرمێ - کاڵەک - پاقلە - سنەوبەر ).

خۆراك بۆ زیادكردنی خوێن

ئەمانەش بەسوودن بۆ زیادکردنەوەی خوێن:-

١-ڕۆژانە یەکێک لەو ئارەقانە (٢-٤) بخۆرەوە، ئارەقی وێنجە و ئارەقی زنیان و ئارەقی شمڵی و ئارەقی گوڵی سوور و ئارەقی گەزگەزەکە.
٢-ڕۆژی (١٠٠-٢٥٠)گرام تۆفەرەنگی بخۆ.
٣- یەکێک لەوانە تێکەڵ بکە و ڕۆژی دوو بۆ سێ جار پەرداخێک بخۆرەوە (جۆی کوترا و گوڵی ئفسنتین و پنگی کێوی و گەڵای ڕکێشە و تۆو شمڵی.
٤-گۆشت و کارگ و بەڕوو و وێنجە و ئاوی لیمۆ و سێو.


سەرچاوەکان



735 بینین