کێشەی میز و چارەسەر
ئەمانە بەسوودن بۆ میزە چرکە بەیبوون، جاترە، (گژنیژ + ڕازیانە + ئەنیسۆن + نەبات) هەر چواریان وەکو یەک بهاڕدرێت و ڕۆژی سێجار بە کەوچکی زەڵاتە بخورێت، چوار دەنکە سیری کوتراو لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین پێش خەوتن دەخورێت شەوانە و بەیانیان بە سکی بەتاڵ، بەڕووی برژاو بە تایبەتی بۆ ئەو منداڵانەی شەوانە جێ تەڕ دەکەن (٥-٦) بەڕوو شەوانە بخوات تا دوو هەفتە.
بۆ سووتانەوەی دوای میز (بەیبوون + ڕازیانە + بێژان + پێکوڵە + دەنکی گەنمە شامی) لە هەریەکەیان (١٠) گرام ڕۆژی دوو کەوچک دەم دەکرێت و دەخورێتەوە بۆ ماوەی یەک هەفتە بەیانی و ئێوارە، پێکوڵە و گیایی کلکە ئەسپ یەکی (١٥) گرام لەناو سێ پەرداخ ئاودا بکوڵێ تا (٢٠) خولەک دوای پاڵاوتن و ساردبوونەوەی ڕۆژی سێ جار پێش نان نیو پەرداخی لێ بخۆرەوە، بەڵام هەر جارەی ئاوی یەک پرتەقاڵی تێبکە.
بۆ میز گیران (ڕیشەی ڕێواس + تۆوی کەرەوز + گژنیژ + ڕیشەی کاسنی + سێ پەڕە) لە هەر یەکیان (٢٠) گرام بەیەکەوە بکوڵێت و ڕۆژی (٣) پیاڵە دەخورێتەوە.