سێ ژەهرە سپیەکە

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-25-00:53:00 - کۆدی بابەت: 4824
سێ ژەهرە سپیەکە
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

سێ ژەهرە سپیەكە چین؟

خوێ و شەكر و ئاردی سپی بە سێ ژەهرە سپییەكە ناسراون، بۆیە پێویستە تا دەتوانین لێی دووربكەوینەوە چونكە زیان بە جەستەمان دەگەیەنن و دەبنە هۆی توشبوونی چەندین نەخۆشی، لێرەدا باسی زیانەكانی ئەم سێ ژەهرە دەكەین.

زیانەكانی زۆر خواردنی خوێ

زیادەڕۆیی كردن لە خواردنی خوێدا دەبێتە هۆی زیادكردنی پەستانی خوێن و زیادكردنی ئەگەرەكانی جەڵتەی مێشك و دڵ، هەروەها لەكاركەوتنی گورچیلەكان و شاشبوون و لاوازبوونی ئێسكەكان و دروستبوونی بەردی گورچیلە، بۆیە پێویستە هەوڵبدەین كە خواردنە سوێرەكان كەمبكەینەوە، چونكە زیانی زۆر بە جەستەمان دەگەیەنن.

زیانەكانی شەكر

  • دەبێتە هۆی زووتر دەركەوتنی نیشانەكانی پیری.
  • دەكرێت كاریگەری هەبێت لەسەر منداڵەكان و ببێتە هۆی بەرزكردنەوەی ڕێژەی ئەدریناڵین.
  • دەبێتە هۆی زیادكردنی حاڵەتەكانی دوودڵی و كاریگەری هەیە لەسەر توانای تەركیزكردن.
  • شەكر دەبێتە هۆی لاوازكردنی سیستمی بەرگری كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی توانای جەستە لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیییە جیاوازەكان.
  • شەكر كاریگەری هەیە لەسەر چەند ماددە ئاسنێكی لەش وەك كەمبوونەوەی ڕێژەی كرۆم و مس.
  • كاریگەری هەیە لەسەر هەڵمژینی مەگنیسیۆم و كالیسیۆم.
  • هەندێك جار دەبێتە هۆی گێژبوون لە منداڵاندا.
  • هاوێنەی چاو لاواز دەكات كە دەبێتە خۆی كزبوونی چاو.
  • زیاد خواردنی شەكر دەبێتە هۆی هەستیاری خواردن، هەروەها دروستبوونی بیرۆ (Eczema) لە منداڵاندا.
  • دەبێتە هۆی هەوكردنی ڕیخۆڵە كوێرە.
  • دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی چەورییە سیانییەكان و كۆلیستڕۆڵی زیانبەخش و كەمكردنەوەی كۆلیستڕۆڵی سوودبەخش.
  • دەبێتە هۆی لاوازبوونی پەنكریاس.
  • لاستیكی (كشان)ـی شانەكان كەمدەكاتەوە و دەبێتە هۆی گۆڕینی پێكهاتەی كۆلاجین.
  • دەبێتە خواردنی خانە شێرپەنجەییەكان.
  • شەكر پەیوەندی هەیە بە شێرپەنجەی مەمك و هێلكەدانەوە، هەروەها پەیوەندی هەیە بە شێرپەنجەی پڕۆستات و پەنكریاس و سییەكان و گەدە و میزەڵدانەوە.
  • هەندێكجار دەبێتە هۆی دەركەوتنی مایەسیری.
  • كێشە بۆ كۆئەندامی هەرس دروست دەكات، وەك زیادبوونی ترشی گەدە و لاوازكردنی هەرسكردن.
  • شەكر هێرشدەكاتە سەر پڕۆتینەكانی جەستە.
  • دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ڤیتامین E لە لەشدا.
  • ئیسكەكان لاواز و شاش دەگات.
  • ددانەكان لاوازدەكات و دەبێتە هۆی هەوكردنی پووك.
  • پەستانی خوێن زیاددەكات.
  • دەكرێت ببێتە هۆی هەوكردنی جومگەكان و هەستیاری سنگ.
  • هاوسەنگی هؤرمۆنەكان تێكدەدات، وەك زیادبوونی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین لە پیاواندا.
  • هۆڕمۆنی گەشە لاواز دەكات.
  • دەبێتە هۆی سەرئێشە، لە هەندێك حاڵەتدا شەقیقە.
  • دەبێتە هۆی لاوازكردنی توانای فێربوون لەلای منداڵان، چونكە شەكر ڕێژەی ئۆكسجینی ڕۆیشتوو بۆ مێشك كەمدەكاتەوە.
  • یارمەتیدەرە لە توشبوون بە نەخۆشییەكان دڵ و دەمارەكان.
  • دەبێتە هۆی قەڵەوەی و لاوازكردنی كاركردنی ئەنزیمەكانی ناو لەش.
  • خواردنی شەكر بە بەردەوامی دەبێتە هۆی زیادكردنی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر.

زیانەكانی ئاردی سپی

ئاردی سپی لە هەموو ئەو پێكهاتە خۆراكییانە و ماددە ئاسنانە كەمە كە لە گەنمدا هەیە، لە كاتی بەرهەمهێنانی ئاردی سپی هەڵدەستن بە زیادكردنی ڤیتامین و ئاسنە دروستكراوەكان، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمانە سوودیان بۆ جەستە نییە، هەروەها دەركەوتووە ئەو ماددە كیمیاییانەی كە بۆ نان یان ئاردی سپی زیاد دەكردێت تەندروست نین و لە هەندێك كاتدا زیانیان هەیە، هەروەها ئەو ماددە كیمیاییانەی كە دەكرێتە ناو ئاردی سپی دروستكراوەوە دەبنە هۆی شاردنەوەی خراپبوونی ئاردەكە چونكە ئەو ماددانە هەڵدەستن بە پاراستنی ئاردەكە و شاردنەوەی تێكچوونەكانی، بۆیە ئەو بەرهەمانەی كە لە ئاردی سپی دروست دەكرێن سەلامەت نین، هەروەها ماددەی ئۆكسین (Auxin)ـی كیمیایی تێدەكرێت بۆئەوەی پاك دەربكەوێت، بەڵام ئەم ماددەیە هەڵدەستێت بە تێكدانی خانەكانی بێتا كە لە پەنكریاسدا هەیە.


سەرچاوەکان



305 بینین