زانیاری دەربارەی سەرمابردن
ئەوانە بەسوودن بۆ سەرما بردن هەڵمژینی هەڵمی ئاو کە چەند پەلکە ئۆکالینتۆس لە ناویدا بکوڵێت، شا پنگ و ئۆکالیبتۆس و مەرزنجۆش هەرسێکیان تێکەڵ بکە و لەناو لیترێک ئاودا بکوڵێت و نەخۆشەکە قوماشێک بەسەر سەریا بدات و هەڵمەکەی هەڵبمژێت بۆ ماوەی (١٠) خولەک.
ئەوانەش بەسوودن: (گوڵە بەڕۆژە - ئۆکالیبتۆس - ترێ - هەنار - پرتەقاڵ - گیای هەوێدار - چونە ناو ئاوی شلەتێن - دارچین - هێرۆ - چا کێویلە - زەعفەران - زەنجەفیل - زەیتوون - زوفا - سێوەڕە - سێو - سیر - شویت - شێلم - گوڵی زمانە گا - گژنیژ - قۆخ - ناعناع - ئاوی لیمۆ - هەنگوین بە لیمۆ - هەنجیر - بەڕوو - گوێز - دۆشاوی ترێ بە ڕۆن - توس - لیمۆ - خۆ داپۆشین).
ئەم تێکەڵەیەش بە سوودە (هێرۆ + شەقایق + شێلم + دەنکە بەهێ + چوار توخمە)، وە بۆ ساردی دەست و پێ (مەزنجۆش + بسفایچ + ڕازیانە + توێکڵی بی + عاناب + ڕیشەی کاسنی) هەموویان بەیەک ئەندازە تێکەڵ دەکرێن و بە کەوچکی مرەبا ڕۆژی دووجار دەم دەکرێت.