جۆرەکانی ئەرک لە دیدی کۆمەڵناسانەوە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-26-23:38:00 - کۆدی بابەت: 4877
جۆرەکانی ئەرک لە دیدی کۆمەڵناسانەوە
بنەماکانی فێرکردن

جۆرەکانی ئەرک لە دیدی کۆمەڵناسانەوە کامەنەن؟

ئەرکی ئاشکرا

ئەرکی ئاشكرا بریتییە لە ئەنجامە زەق و دیار و پێشبینی کراوەکانی میسۆدە کۆمەڵایەتییەکان. ڕابێرد مێرتۆن کۆمەڵناسی هاوچەرخی ئەمریکی. داهێنەری ئەم زاراوەیە و زاراوەی ئەرکی شاراوەیە. ئەو کە کتێبی بیردۆز و پێکهاتەی کۆمەڵایەتیدا ئەم باسە ڕاڤە دەکات کە دەرەنجامی میسۆدە کۆمەڵآیەتییەکان بۆ ئەندامانی جۆراوجۆری کۆمەڵگا بە چەشنێکی لێک جیاواز شرۆڤە دەکرێ. بۆ نموونە خێزانە سوننەتی و ئاساییەکان ڕەنگە هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە نیاز و پێداویستی و ئاسانکاری بۆ گەشە و پێگەیشتنی کوڕەکانیان دابین دەکەن، بۆ کچان و ژنانی بنەماڵە سنوور و کۆسپ و تەگەرەکان زۆر دابنێن. بە بڕوای مێرتۆن، خەڵکی بە دەگمەن سەرجەمی ئەرکەکانی پێکهاتەکانی کۆمەڵایەتی دەناسن و هەستی پێدەکەن.

ئەرکی شاراوە

ئەرکی شاراوەی بریتییە لەو دەرەنجامە کردەییانە کە پێشبینی ناکرێن، بۆ نموونە دەکرێ بە شێوازی کار و چالاکی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا ئاماژە بکرێ، ئەرکی ئاشکرای ئەم دامەزراوانە دابین کردنی زانست و زانیارییە بۆ خوێندکاران تا بتوانن بۆ  جێبەجێ کردنی ئەو ئەرکەی کە دواتر دەخرێتە ئەستۆیان کەڵکی لێ وەربگرن و بە جوانی بەڕێوەی ببەن، بەڵام یەکێک لە ئەرکە شارەوانی ئەم دامەزراوانە ئەوەیە کە ڕەنگە تاک لەگەڵ کەسانێک ئاشنا بێ کە دواتر بەسەر ڕەوتی ژیانیدا کاریگەری زۆریان هەبێ. یەکێکی تر لە ئەرکە شارەواییەکانی ئەوەیە کە ئەم دامەزراوانە ملیۆنەها گەنج و لاو کە ناتوانن لە بازاڕی کاردا جێگایەک بۆ خۆیان ببیننەوە. لە بازاڕی کار دوور دەخەنەوە. یەکێکی تر لە ئەرکە شارەوەکانی ئەوەیە کە سیستەمی نابەرامبەری کۆمەڵایەتی بە ڕەوا پیشان دەدات و کەسانێک کە نەیانتوانیەوە بڕۆنە ناو زانکۆوە، لە کار و باری پڕ بایەخ و خاوەن پێگەی کۆمەڵآیەتی دوور دەکاتەوە.


سەرچاوەکان



280 بینین