ناوهڕۆك
گۆڕانكاری بەبێ خوێن
شۆڕشی نەرم یاخود ئاشتییانە، دەستەواژەیەكە لە ساڵانی نەوەدەكان دەركەوت كاتێك كۆمەڵگای مەدەنی لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست توانییان خۆپیشاندانی ئاشتییانە بەڕێوەببەن بۆ لابردنی حكومەتە تەواوخوازەكان، واتە ئەو حكومەتانەی دەیانویست هێزی خۆیان بسەپێنن بەسەر گەلدا.
هەروەها ئەم جۆرە شۆڕشە ناوبراوە بە شۆڕشی قەیفە بەهۆی ئەوەی خوێنێ پێوەنانوسێت و توندوتیژی تێدانییە، ئەمەش وایكردوە ئەم جوڵانەوانە یارمەتی هزری كۆمەڵگا بدەن و گرنگی ئەم جۆرە شۆڕشەیان بۆ ڕوونبكەنەوە لە سیاسەتی دەرەكی و ناوخۆ، بۆ ئەوەی ڕۆڵی گەل گەورەتر ببێت لەوەی هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی ستەم بە دەستی خۆی بەبێ چاوەڕوانی كەسانی دیكە و ڕێكخراو.
هەندێك نموونە
بەهاری عەرەبی
- شۆڕشی تونس - تونس
- شۆڕشی 25ـی كانوونی دووەم - میسڕ
- شۆڕشی سودان - سودان
ئەوروپا
- شۆڕشی پێنجی ئۆكتۆبەر - یۆگۆسلاڤیا
- شۆڕشی گوڵەكان - جۆرجیا
- شۆڕشی قەیفە – چیكۆسلۆڤاكیا
ئاسیا
- شۆڕشی لیمۆ - قیرقزستان
سەرچاوەکان
450 بینین