خۆراک بۆ ئازاری ڕان تا پێ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-28-22:00:00 - کۆدی بابەت: 4970
خۆراک بۆ ئازاری ڕان تا پێ
ئێسک و جومگە

بۆ ئازاری ڕان تا پێ

گوڵە بەڕۆژی کاتێک گوڵەکە زەردە و هێشتا دەنکی نەرمن دەنکەکانی فڕێ دەدرێن و گۆشتە سپیەکەی ژێر دەنکەکان دەردەهێنیت و دەیکوڵێنیت تاوەک هەرهەمی لێدێت گەرمایی بمێنێت کە لە شوێنی ئازارەکەی دەیبەستیت شەو تا بەیانی، ڕیشەی سونبولی جوان و گیای کلکە ئەسپ و گیا دارواش هەرسێکیان بە ئەندازەی یەک دوای هاڕین پڕی کەوچکێک لە پەرداخێک ئاوی کوڵاودا دەم دەکرێت و ڕۆژی سێ جار دەخورێتەوە، سپێناغ بە زەنجەفیل و حێل بکوڵێت هەر دوو ڕۆژ جارێک ژەمێکی بخوات، بە زەیتی گوێزی هیندی و زەیتی مێخەک و زەیتی خەردەل چەور بکرێت، ناعناع، ترێ، گیا هەوێدار، تۆوی کەتان، زەیتەکەی، ڕازیانە، گیای کلکە ئەسپ، کوشا، ڕەشکە ئەگەر نەخۆشەکە لاواز بێت بە هەنگوینەوە بیخوات ئەگەر قەڵەو بێت بە سرکەوە بیخوات.

ئەم تێکەڵەیە (جاترە + گژنیژ + ڕازیانە + تۆوی کەرەوز) بە ئەندازەی یەکتر تێکەڵ بکرێت و بخورێت.


سەرچاوەکان



641 بینین