بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-29-00:51:00 - کۆدی بابەت: 4984
بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی
حیزب و ڕێکخراوەکان

بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی چییە؟

بزاوتی کۆمەڵایەتی بریتییە لە گواستنەوەی گرووپ یان تاکێک لە پێگەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بۆ پێگەیەکی تر، ڕەنگە ئەم بزاوتنە هەڵکشان یان دابەزین بێ، واتە تاک چالاکی و کۆشش یان بەخت و شانسەوە بەرەو پێگەیەکی سەرووتر هەڵکشێ، یان بە هۆی تێنەکۆشان یان بەخت نەهێنانەوە لە پلە و پێگەیەکی کۆمەڵایەتی کە هەیەتی دابەزێ.

بیرورای زۆر لە سەر بزاوتی کۆمەڵایەتی هەیە کە زۆر لێکتر نزیکن بۆ نموونە سوورکین، وەکو پێشڕەو لە تەوەری بزووتنەوەی کۆمەڵایەتیدا بەم چەشنە پێناسەی ئەم زاراوەیە دەکا، (جێ گۆڕکێی تاک لە نێو بازنەی کۆمەڵگادا). گیدنز بەم جۆرە باسی بزاوتی کۆمەڵایەتی دەکا (لە توێژینەوە لەسەر پۆلێنی کۆمەڵایەتیدا ئێمە ناچارین نە تەنیا سەرنج بدەینە جیاوازی نێوان شوێنگە ئابووری یان کارییەکان، بەڵکو دەبێ سەرنج بدەینە بارودۆخی ئەو تاکانەی ئەم پلە و پێگەیانە داگرتووە، بزاوتی کۆمەڵایەتی بریتییە لە هەڵکشان یان دابەزینی تاک لە نێوان شوێنگە کۆمەڵایەتی و ئابوورییە جیاوازییەکاندا). کۆمەڵگاکان لە ئاست بزاوتی کۆمەڵایەتیدا یان بەستراون یاخود کراوەن. گەر تاکێک بتوانێ بە هەوڵ و کۆشش پێگەی کۆمەڵایەتی خۆی بگۆڕێ و هیچ کۆسپێکی پێکهاتەیی لەسەر ڕێی هەڵکشانیدا نەبێ، ئەوە کۆمەڵگایەکی کراوەیە، کەچی لە هەندێ کۆمەڵگادا هەڵکشان زۆر ئەستەمە لەو کۆمەڵگایانەدا کە سیستەمێکی بەستراویان هەیە، تاک لە هەمان پێگەیەکدا کە دێتە دونیاوە ناچار دەبێ هەر لەو پێگەشدا بمرێ.

لەو چەشنە کۆمەڵگایانەدا تاک هیچ ڕێگایەکی بۆ بزاوتی هەڵکشان نییە وەکو سیستەمی کاست لە هیندستاندا، لەم سیستەمە کە بە گوێرەی ئاینی  هیندو داڕێژراوە و بڕوایان بە دۆنادۆنە (تناسخ)، تاک لەسەر ویستی خودایان لەهەر پێگەیەدا بژێ و هەلی هەڵکشانی بۆ نییە، مەگین پاش مردن کە بۆ جارێکی تر تناسخ کرا لەم کاتەدا گەر لە دونیا بە چاکی ژیابێ، ئەوا ڕۆحی لە جەستەی تاکێک کە لە کاستێکی سەرتردایە دێتە دونیاوە گەر واش نەبێ لە کاست یان چینێکی خوارتردا دێتە دونیاوە.


سەرچاوەکان



747 بینین