شیکاری زاراوەی تاچێرسیم
لە بەریتانیا تا سەدەی نۆزدەهەم، پارتەکان وەکو کۆمەڵە ڕێکخراوێک دەزانران کە تەنیا سوودیان لە کۆکردنەوەی سەرنج و لایەنگری خەڵک لە کاتی ڕووداو یان قەیراندابوو، هاوکات لەگەڵ گۆڕانی پارتەکان بۆ کۆمەڵە ڕێکخراوێکی سەقامگرتوو و بەهێز، ئەم بیرەش هاتە ئاراوە کە لایەنگری لە ڕێبەرایەتی پارت، دەتوانێ سوود و قازانجی زۆری تێدا بێ، بە درێژایی سەدەی بیستەم زیاتر دوو پاتی سەرەکی بەریتانیا (پارتی کرێکار پارتی پاراستنخواز) بەسەر بەڕیتانیادا دەسەڵاتیان هەبوو و هەریەکە هانی دەدا بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کۆمەڵگا بەرەو لای خۆی و خەرکی پێشبڕکی بوون.
لە ساڵی ١٩٩٧دا پارتی کرێکاران توانی ببوژێتەوە و سەرنجی دەنگدەران بەرەو لای خۆی ڕاکێشێ، کەچی پاراستنخواز ڕووی لە کەمی کرد، هۆی لاواز بوونی پارتی پاراستنخواز دەگەڕێتەوە بۆ سێ دەیەی لەمەو پێش واتە پاش ئەوەی تاچێر هات و لەسەر جێگای سەرۆک وەزیراندا دانیشت، مارگارێت تاچێر لە ١٩٧٩ تا ١٩٩٠ بوو بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئاڵوگۆڕێکی زۆری هەم لە کاروباری ئابووری و هەمیش لە حکوومەتدا هێنایە دی.
ئەم گۆڕانکارییانە ئەوەندە بەرچاو بوون کە وەکو ڕێبازێکی فکری و هزری ناوی تاچێرسیمیان بەسەردا دانا، تاچێریسم بریتی بوو لە سیستەمێک لە باوەڕە سیاسییەکان کە بناغەی لەسەر بازاڕی ئازاد و تاک گەرایی ئابووری داڕێژرابوو، بۆ نموونە تا بەر لەوەی تاچیر جڵەوی دەسەڵات بگرێتە دەست، تەنیا ژمارەیەکی زۆر کەم لە خەڵکی کۆمەڵە بابەتێکی تەندوستی و پەروەردەیان لە ڕێی مۆدێکی بازاڕی ئازادەوە بۆ پێشبینی دەکرا، ڕەنگە بکرێ بڵێین کە پێداگری پارتی کرێکارانی بەریتانیا لە ساڵی ١٩٩٧ دا لەسەر بازاڕی ئازاد و کاریگەری ئەم بازاڕە بەسەر ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی ژیاندا، لە بیروبۆچوونەکانی تاچێرەوە سەرچاوە دەگرێ.
مارگارێت تاچێر بۆ کەمکردنەوەی باری سەرشانی دەوڵەت دەستی دا بە تایبەتی کردنی کارخانە و پیشەسازییە دەوڵەتییەکان و تەنانەت تەلەفوون، ئاو و کارەبا و گاز و هێڵی ئاسنیشی دابە کەرتی تایبەت، مەبەستی لەم کارە ڕزگاری لە گووژمەی زۆری ڕاگرترینی ئەم بەشانە و هەروەها دەربووز بوون لە بۆرۆکراستی و دەست و پێگری بەریتانیا بوو، هەروەها هانی دا کە دەوڵەت کەمتر لە کات و بازاڕی دەست تێوەر بدات و وەکو وڵاتانی ئەمریکا کار و باری بازاڕ بۆ خوودی بازاڕ دابنێ.
خاتوو تاچێر لە یەکێک لە گوتارەکانیدا گووتبویی کە (من ئافرەتێک نیم کە لە قسەی خۆم پەشیمان ببمەوە) بێ گوومان یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی مانەوە و بەردەوام بوونی خاتوو تاچێر، کەسایەتی و ئاکاری بەرزی ئەو خاتوونە بوو، هەرچەندە کە بۆچوونی شەڕانی تاچێر نەیدەتوانی لە دڵی زۆربەی ناتەباکانیدا جێی خۆی بکاتەوە، بەڵام توانی وەکو ڕێبەڕێکی نەتەوەیی ڕێز و حوورمەتێکی زۆری بۆ بەدەست بێنێ، کاتێ جزیرەکانی فۆڵکلۆند بە هۆی هەژموونی ئەرجەنتینەوە داگیرکران، تاچێر ملی بەم داگیر کردنەنەدا ئەمەش خۆی دەنگدانەوەی هەمان کەسایەتی تایبەتی تاچێر بوو.