ئامانجەکانی ڕاگەیاندن

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-18-23:45:00 - کۆدی بابەت: 5409
ئامانجەکانی ڕاگەیاندن

ناوه‌ڕۆك

چاودێری ژینگه‌

چاودێریكردنی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌یه‌ كه‌ تیایدا ڕوو ده‌دات، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه‌كانه‌، له‌ میانی ئه‌م ئامانجه‌شه‌وه‌ تاك زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ژیانی كه‌سانی تر وه‌رده‌گرێ و ئاشنایان ده‌بێت و خه‌ڵكانیتریش ده‌یناسن و زانیارییان ده‌رباره‌ی ژیانی ده‌بێت، به‌مه‌ش تاك ده‌كه‌وێته‌ ژێر سه‌رنج و تێڕوانینی ڕۆڵه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی.

په‌یوه‌ندی گرێدان (الترابط)

ئه‌م ئامانجه‌ش خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ناو تاكه‌كاندا دروست بكات له‌ ڕێگه‌ی له‌ یه‌كتر گه‌یشتن و تێپه‌ڕاندنی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، (الترابط) یه‌كێكه‌ له‌ خه‌سڵه‌ته‌كانی مرۆڤ، چونكه‌ په‌یوه‌ندی گرێدان له‌ ئه‌نجامی له‌ یه‌كتر حاڵی بوون و له‌یه‌كتر گه‌یشتنه‌وه‌ له‌ نێوان تاكه‌كانی گۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا له‌ دایك ده‌بێت.

گواستنه‌وه‌ی كه‌لتووری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ نه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر

ئامانجی ڕاگه‌یاندن گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی مرۆڤه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ دابونه‌ریت و كه‌لتوور و زانست و زانیاری له‌ نه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ نه‌وەیه‌كی تر. خۆ ئه‌گه‌ر به‌هۆی كاریگه‌رێتی كۆمه‌ڵگاكان له‌سه‌ر یه‌كتری دابونه‌ریته‌كان له‌ نه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر گۆڕانیان به‌سه‌ر دادێت، ئه‌وا زانسته‌كانیش ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی پرۆگرامه‌ زانستییه‌كان و گۆڕان به‌ره‌و تایبه‌تمه‌ندی (پسپۆڕی) بوونی زانستی هه‌نگاو ده‌هاوێژن و په‌ره‌ده‌سێنن.

گه‌شه‌پێدان

ئامانجی ڕاگه‌یاندن گه‌شه‌پێدانی لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕامیاری كۆمه‌ڵگایه‌، به‌كاریگه‌رێتی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ به‌رده‌وامه‌ی تاكه‌كانی گۆمه‌ڵگا توانای بیركردنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ئامڕازی گه‌شه‌پێدانی کارامه‌تر و به‌ توانا تر ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.

دبلۆماسییه‌ت

ڕاگه‌یاندن له‌ ڕێگه‌ی دیبلۆماسییه‌ته‌وه‌ ده‌توانێ ئه‌و تێگه‌یشتن و لێكحاڵی بوونه‌ له‌ نێوان تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگا و وڵاته‌كاندا بهێنێته‌دی و به‌ پشتبه‌ستن به‌ شێوازی سه‌رده‌میانه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ و ئارێشانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و ئابورییانه‌دا زاڵبێت.


سەرچاوەکان



1866 بینین