ناوهڕۆك
كۆسپ و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م ڕاگه‌یاندن
پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندن به‌بێ كۆسپ و ئاسته‌نگ و له‌مپی نابێ، چونكه گه‌لێ جار به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی واژه واژ (تشویش) و ناڕێكی دێته ئاراوه، به‌ڵام گرنگترین ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه ده‌بنه هۆی ڕێكخستنی گه‌یشتنی ئامانجی په‌یام بریتین له:
1- بێئاگایی وه‌رگر له په‌یامی نێره‌ر.
2- تێنه‌گه‌یشتنی وه‌رگر له ناوه‌ڕۆكی په‌یام.
3- به‌كارهێنانی جۆره وشه‌یه‌ك كه واتای جیاوازی لای وه‌رگره‌كان هه‌بێت.
4- فشار و پاڵه‌په‌ستۆی كات (نه‌بوونی كات) لای نێره‌ر و وه‌رگر.
5- كاریگه‌رێتی حوكمی كه‌سێتی لای وه‌رگری په‌یام له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندندا.
6- واژهواژ (تشویش) خستنه‌سه‌ر په‌یام له كاتی ڕاگه‌یاندندا، كه خۆی له ژاوه‌ژاو و ده‌نگه ده‌نگ و شتیتردا ده‌بینێته‌وه.
بۆ زاڵبونیش به‌سه‌ر گاریگه‌ریه‌تی ئه‌و كۆسپ و ئاسته‌نگ و ئارێشانه له پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندندا پێویسته ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو بكرێت:
- دیاركردنی كاتی گونجاو بۆ وه‌رگر و زانینی كاتی ده‌ست به‌تاڵی.
- چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ژاوه‌ژاوه‌ی كه‌له‌كاتی ناردنی په‌یامدا په‌یدا ده‌بێت
- پێشكه‌ش كردنی زانیاری به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئاره‌زوی وه‌رگردا بگونجێت، چونكه وه‌رگر به گوێره‌ی ڕاده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستییه ده‌روونی و ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵاتییه‌كانی خۆی پێشوازی له زانیارییه‌كان ده‌كات، یان په‌سه‌ندیان ناكات.
- دیاریكردنی زانیارییه‌كان له ڕسته‌ی (یه‌كه‌ی) بچووك و كورتدا، واته له وێنه‌ی كورت و ئاساندا، له‌گه‌ڵ ڕهچاوردنی زمان و به‌كارهێنانی هێماكان (وشه‌كان) له ده‌قی وادا كه تێگه‌یشتنی ئاسان بێت.
- دیاركردنی كاتی گونجاو بۆ وه‌رگر و زانینی كاتی ده‌ست به‌تاڵی.
- چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ژاوه‌ژاوه‌ی كه‌له‌كاتی ناردنی په‌یامدا په‌یدا ده‌بێت.