ناوهڕۆك
پێناسه‌ی نمونه‌كانی ڕاگه‌یاندن
ده‌توانین پێناسه‌ی نمونه‌كانی ڕاگه‌یاندن بمجۆره بكه‌ین: (به‌رهه‌مێكی فیكریه، هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئاستی بیردۆز – النظریة).
نمونه‌كان
پسپۆرانی ڕاگه‌یاندن به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌دی تێگه‌یشتنی زیاتر له پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندن و دیاریكردنی مه‌وداكانی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، چه‌ندین نمونه‌یان داناوه، له‌و نمونانه‌ی كه له‌و بواره‌دا داڕێژراون، دیارترینیان ئه‌مانه‌ن:
نمونه‌ی هارۆلد لاسویل
لاسویل توخه‌مه‌كانی ڕاگه‌یاندنی له میانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پێنج (5) پرسیاره‌وه دیاری كردووه:
- كێ ده‌ڵێ؟ (نێره‌ر)
- چی ده‌ڵێ؟ ؟ (په‌یام)
- به كێ ده‌ڵێت؟ (وه‌رگر)
- به چ ئامراز و كه‌ناڵێك؟ (كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن)
- چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه؟ (ده‌نگدانه‌وه)
نمونه‌ی ولبهر شرام
ولبهر شرام نمونه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ر لایه‌نێكی پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندن هه‌مان ڕۆڵی نێره‌ر و وه‌رگر دیاری ده‌كات به دوای یه‌كدا داڕشتووه، به‌و پێیه‌ی كه وه‌رگر دوای كردنه‌وه‌ی هێماكانی په‌یامه‌كه و تێگه‌یشتنی، هه‌ڵده‌ستێ به شرۆڤه كردنه‌وه‌ی باری سه‌رنجی خۆی و ناردنه‌وه‌ی بۆ نێره‌ر، به‌مه‌ش له وه‌رگره‌وه ده‌بێته نێره‌ر، یان هه‌ڵده‌ستێ به گواسته‌وه‌ی په‌یامه‌كه بۆ كه‌سانی تر.
نمونه‌ی دیڤه‌ر
دیڤه‌ر له نمونهكهیدا له‌وه‌وه هه‌نگاوی هه‌ڵهێناوه كه سه‌ره‌تا نێره‌ر بیرۆكه‌یه‌ك گه‌ڵاڵه ده‌كات، پاشان ئه‌و بیرۆكه‌یه ده‌گۆڕێت بۆ هێما (وشه)، ئینجا له ڕێگه‌ی كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌یگوازێته‌وه، كه‌چی وه‌رگر یه‌كه‌م جار په‌یامه‌كه وه‌رده‌گرێ و دووه‌م هه‌نگاویش هێماكان لێك ده‌داته‌وه، ئینجا ڕه‌فتارێك ده‌نوێنێت، جا چ له‌گه‌ڵ ئامانجی نێره‌ردا بگونێ، یان به پێچه‌وانه‌یه‌وه بێ.
نمونه‌ی شارلز
شارلز له نمونهكهیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه: نێره‌ر په‌یامه‌كه‌ی به هێمای زمانه‌وانی (وشه) یا هێمای ده‌نگی (قسه)، یاخود به ئاماژه، یان جوڵه‌ی داده‌ڕێژێ و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ڵده‌ستێ به نواندنی ڕۆڵی شیكردنه‌وه و لێكده‌ره‌وه‌ی هێماكان، واته نێره‌ر ده‌بێته وه‌رگر و هه‌روه‌ها وه‌رگریش ده‌بێته نێره‌ر.
نمونه‌ی كریستن كارلۆك
كریستن له نمونهكهیدا له‌وه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵده‌هێنێ كه هه‌ر یه‌كێك له نێره‌ر و وه‌رگر دوو خانه‌ی (حقل)ـی جیاوازیان له ئه‌زموون هه‌یه و نێره‌ر په‌یامه‌كه‌ی به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌ی ئه‌زمونه‌كانی خۆی داده‌ڕێژێت و وه‌رگریش به‌پێی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی هه‌یه‌تی له په‌یامه‌كه تێده‌گات له نێوان هه‌ردوو كیشیاندا بوارێكی ئه‌زمونی هاوبه‌ش هه‌یه كه ههردوویكان له پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندندا به‌شداری تێدا ده‌كات.