ناوهڕۆك
ناساندن
قرقیزستان یان قرغیزستان (بە ئینگلیزی: Kyrgyzstan، بە عەرەبی: قيرغيزستان) بە فەرمی کۆماری قرقیزستان، وڵاتێکی شاخاوییە و لە ئاسیای ناوەڕاستدا هەڵکەوتووە. قرقیزستان لە باکوورەوە لەگەڵ کازاخستان و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ئۆزپەکستان و لە باشوورەوە لەگەڵ تاجیکستان و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ کۆماری گەلی چین هاوسنوورە. پایتەخت و گەورەترین شارەکەی بریتییە لە بیشکێک. نەتەوەی ئیتنیکی قرقیزستان بە کۆی شەش ملیۆن کەسی ئەو وڵاتە زۆرینەی دانیشتووان پێکدەهێنن و لە دوای ئەوانیش کەمینەیەکی بەرچاو لە ئۆزپەکییەکان و ڕووسەکان دێن. زمانی قرقیزستان پەیوەندییەکی نزیکی بە زمانەکانی تری تورکەوە هەیە.
پایتەخت و گەورەترین شار | بیشکێک |
---|---|
زمانە فەرمییەکان | قرقیز (نەتەوەیی/دەوڵەت)، ڕووسی (فەرمی) |
ئایین |
|
ناوی دانیشتووان | قیرقزی، قیرقزستانی |
حکوومەت | کۆماری یەکگرتووی سەرۆکایەتی |
• سەرۆک
|
سەدیر جاپارۆڤ |
• سەرۆکی کابینەی وەزیران
|
ئاکیلبێک جاپارۆڤ |
• سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵا
|
تالانت مامیتۆڤ |
دەسەڵاتی یاسادانان | ئەنجوومەنی باڵا |
سەربەخۆیی | |
• خەگانەتی قیرگیز
|
٨٤٠ |
• لە ڕووسیا
|
٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩١٧ |
• قیرگیز SSR
|
٥ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦ |
• جیابوونەوە لە یەکێتیی سۆڤیەت
|
٣١ی ئابی ١٩٩١ |
• پەیوەستبوون بە CIS
|
٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٩١ |
• لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەرگیراوە
|
٢ی ئازاری ١٩٩٢ |
GDP (PPP) | ٣٧.٧٩ ملیار دۆلار |
دراو | سۆمی قرقیزستانی (KGS) |
کاتی ناوچەی جوگرافی | UTC+6 (KGT) |
لایەنی لێخوڕین | ڕاست |
کۆدی پەیوەندیکردن | +٩٩٦ |
قرقیزستان ئەندامی کۆمۆنوێڵتی وڵاتانی سەربەخۆ، یەکێتیی ئابووری ئۆراسیا، ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی بەکۆمەڵ، ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای، ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەورووپا، ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورک، کۆمەڵگەی تورکسۆی و نەتەوە یەکگرتووەکانە. وڵاتێکی گەشەسەندووە لە پلەی ١٢٠ی پێوەرەکانی گەشەپێدانی مرۆییدایە، هەروەها دووەم هەژارترین وڵاتی ئاسیای ناوەڕاستە. ئابووریی وڵاتەکە زۆر پشت بە نەوت و خەڵووز و یۆرانیۆم دەبەستێت.
مێژوو
مێژووی قرقیزستان چەندین کولتوور و ئیمپراتۆریەتی جۆراوجۆر دەگرێتەوە. هەرچەندە لە ڕووی جوگرافییەوە بەهۆی زەوییە بەرزە شاخاوییەکانیەوە دابڕاوە، بەڵام قرقیزستان لە یەکتربڕینی چەندین شارستانیەتی گەورەدا بووە بە بەشێک لە ڕێگای ئاوریشم لەگەڵ ڕێگا بازرگانییەکانی تردا. قرقیزستان لە کۆندا لەلایەن هۆز و خێڵی ناوچەکەوە بەڕێوە براوە، جار جاریش کەوتۆتە ژێر هەژموونی گەورەترەوە. کۆچەرە تورکەکان کە ڕەچەڵەکیان بۆ زۆرێک لە دەوڵەتانی تورکی وەک خەگانەی تورکی یەکەم و دووەم دەگەڕێننەوە، بە درێژایی مێژووی ئەو وڵاتە نیشتەجێ بوون.
لە سەدەی ١٣دا قرقیزستان لەلایەن مەغۆلەکانەوە داگیرکرا و دواتر سەربەخۆیی وەرگرتەوە، بەڵام دواتر لەلایەن خانەتی دزونگارەوە داگیرکرا. دوای ڕووخانی دژونگێرس، قرقیزستان و کیپچاک بوونە بەشێکی دانەبڕاو لە خانەدانی کۆکەند. لە ساڵی ١٨٧٦ قرقیزستان بوو بە بەشێک لە ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا و لە ساڵی ١٩٣٦ کۆماری سۆسیالیستی سۆڤییەتی کەرغیز پێکهێنرا بۆ ئەوەی ببێتە کۆمارێکی پێکهێنەری یەکێتیی سۆڤیەت. دوای چاکسازییە دیموکراسییەکانی میخائیل گۆرباچۆڤ لە یەکێتیی سۆڤیەت، لە ساڵی ١٩٩٠ کاندیدی لایەنگری سەربەخۆیی ئاسکار ئاکایێڤ بە سەرۆک کۆماری قرقیزستان هەڵبژێردرا. لە ٣١ی ئابی ١٩٩١ قرقیزستان سەربەخۆیی لە مۆسکۆ ڕاگەیاند و حکوومەتێکی دیموکراسی دامەزرا. قرقیزستان دوای تێکچوونی یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ وەک دەوڵەتێکی نەتەوەیی سەروەری بەدەستهێنا.
دوای سەربەخۆییی قرقیزستان بە فەرمی کۆمارێکی یەکپارچەی سەرۆکایەتی بوو؛ دوای شۆڕشی توولیپ بوو بە کۆمارێکی یەکگرتووی پەرلەمانی، هەرچەندە وردە وردە سەرۆکایەتی جێبەجێکاری پەرەپێدا و وەک کۆمارێکی نیمچە سەرۆکایەتی بەڕێوەدەبرا، لە کۆتاییدا لە ساڵی ٢٠٢١دا گەڕایەوە بۆ سیستمی سەرۆکایەتی.
ئابووری
ئابووریی قرقیزستان زۆر وابەستەی کەرتی کشتوکاڵە. بەتایبەت لۆکە، تووتن، خوری و گۆشت بەرهەمی سەرەکی کشتوکاڵین. بەپێی ئاماری کۆمپانیای هیلی کۆنسڵتانتس، ئابووریی قرقیزستان زۆر پشت بە بەهێزی هەناردەکردنی پیشەسازی دەبەستێت، کە یەدەگی زۆری زێڕ و جیوە و یۆرانیۆمی تێدایە. هەروەها ئابووری زۆر پشت بە حەواڵەی پارەی کرێکارانی بیانی دەبەستێت. دوای سەربەخۆیی، قرقیزستان پێشکەوتوو بوو لە ئەنجامدانی چاکسازییەکانی بازاڕ، وەک باشترکردنی سیستەمی ڕێکخستن و چاکسازی لە زەوی. لە ساڵی ١٩٩٨ قرقیزستان یەکەم وڵاتی کۆمۆنوێڵتی دەوڵەتە سەربەخۆکان بوو کە لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی وەرگیرا. ئابووریی قرقیزستان بەهۆی گەندەڵیی بەربڵاو و کەمی وەبەرهێنانی بیانی و ناسەقامگیری گشتیی ناوچەیی تووشی ئاستەنگی بووە. سەرەڕای ئەو پرسانە، قرقیزستان لە پلەی ٧٠یەمدایە لە پێوەرەکانی ئاسانکاریی بازرگانی.
دیمۆگرافی
ژمارەی دانیشتووانی قرقیزستان لە مانگی ئابی ٢٠٢٠دا بە ٦,٥٨٦,٦٠٠ کەس مەزەندە کراوە، لەو ژمارەیەش ٣٤.٤%یان تەمەنیان لە خوار ١٥ ساڵەوەیە و ٦.٢%یان لە سەرووی ٦٥ ساڵەوەن، وڵاتەکە بەزۆری گوندنشینە: تەنها نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتووانەکەی لە ناوچە شارییەکان دەژین. تێکڕای چڕی دانیشتووان لە هەر کیلۆمەتر دووجایەکدا ٢٥ کەسە.
گهورهترین نهتهوهی ئهم وڵاتە بریتین له قرقیزییەکان كه گهلێكی توركن و ٧٣.٨%ی دانیشتووانی ئهم وڵاته پێكدههێنن. گرووپە نەتەوەییەکانی تر بریتیین لە ڕووسەکان (٥.١%) کە لە باکوور چڕبوونەتەوە و ئۆزپەکییەکان (١٤.٨%) کە لە باشوور دەژین. کەمینە بچووکەکان بریتین لە دونگانەکان (١.١%)، ئویغورەکان (٠.٩%)، تاجیکەکان (٠.٩%)، کازاخییەکان (٠.٦%)، و ئۆکرانییەکان (٠.١%)، و کەمینە نەتەوەییە بچووکەکانی تر. وڵاتەکە بەگشتی زیاتر لە ٨٠ نەتەوەی تێدایە.
زمانەکان
زمانی قرقیز زمانی دەوڵەتی قرقیزستانە، لەگەڵیدا زمانی ڕووسی زمانێکی فەرمییە. قرقیزستان یەکێکە لەو پێنج کۆمارەی پێشووی سۆڤیەت کە زمانی ڕووسی وەک زمانی فەرمی داناوە. قرقیز زمانێکی تورکی لقی کیپچاکە، پەیوەندییەکی نزیک بە کازاخی و کاراکالپاک و نۆگای تاتارەوە هەیە. تا سەدەی بیستەم بە ئەلفبێی عەرەبی نووسراوە. دواتر ڕێنووسی لاتینی بە فەرمانی ستالین لە ساڵی ١٩٢٨دا ناسێندرا و وەرگیرا، دواتر لە ساڵی ١٩٤١دا ڕێنووسی سیریلیکی جێگەی گرتەوە.
ئایین
ئیسلام ئایینی سەرەکی قرقیزستانە و دەستوور گەرەنتی ئازادیی ئایین دەکات. قرقیزستان وڵاتێکی فرە کولتووری و فرە ئایینییە و لەگەڵ ئیسلامدا (بە سوننە و شیعە) هەریەک لە ئایینی بودا، بەهایی، مەسیحی، ئایینی جوولەکە و ئایینەکانی تر لە وڵاتەکەدا بوونیان هەیە. موسڵمانان گرووپی سەرەکی ئایینی لە قرقیزستان پێکدەهێنن کە نزیکەی ٩٠%ی دانیشتووانە.
جوگرافیا
قرقیزستان وڵاتێکی بەستراوی وشکانییە لە ئاسیای ناوەڕاست، هاوسنوورە لەگەڵ کازاخستان، چین، تاجیکستان و ئۆزپەکستان. ناوچەی شاخاوی تیان شان زیاتر لە ٨٠%ی وڵات دەگرێتەوە، ئەوەی کە دەمێنێتەوە لە دۆڵ و حەوز پێکهاتووە.
کەشوهەوا لە ڕووی ناوچەییەوە دەگۆڕێت. دۆڵی فێرگانا کە نزمە لە باشووری ڕۆژاوا ژێر گەرمە و لە هاویندا لەڕادەبەدەر گەرمە، پلەی گەرمی دەگاتە ٤٠ پلەی سەدی، بەڵام دامێنی گردەکانی باکوور مامناوەندە و تیان شان بەپێی بەرزییەکەی لە کەشوهەوای وشکی کیشوەرەوە بۆ جەمسەری دەگۆڕێت. لە ساردترین ناوچەکاندا پلەکانی گەرما لە زستاندا بۆ ماوەی نزیکەی ٤٠ ڕۆژ لە ژێر سفردایە و تەنانەت هەندێک ناوچەی بیابان لەم ماوەیەدا بەفری لێ دەبارێت. لە ناوچە نزمەکاندا پلەی گەرمی لە نزیکەی -٦ پلەی سەدی لە مانگی یەکدا تا ٢٤ پلەی سەدی لە مانگی تەممووزدا دەگۆڕێت.
دابەشکردنی کارگێڕی
قرقیزستان بەسەر حەوت هەرێمدا دابەش بووە. هەرێمەکان بەسەر ٤٤ قەزادا دابەشکراون. قەزاکان زیاتر دابەش دەکرێن بەسەر قەزا گوندنشینەکان لە نزمترین ئاستی کارگێڕیدا، کە هەموو شارۆچکە گوندنشینەکان و گوندەکان دەگرێتەوە. شارەکانی بیشکێک و ئۆش ستاتۆی پێگەی "گرنگی دەوڵەت"ـیان هەیە و سەر بە هیچ ناوچەیەک نین.