خەسڵەتەکانی ڕاگەیاندنی جەماوەری

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-24-14:50:00 - کۆدی بابەت: 5519
خەسڵەتەکانی ڕاگەیاندنی جەماوەری

ناوه‌ڕۆك

خه‌سڵه‌ته‌كان

فراوانی له‌ بڵاوكردنه‌وه‌یدا

نێره‌ر ده‌توانێ له‌ میانی به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ جاماوه‌رێكی فراوان بدوێ له‌ ڕوبه‌رێكی جوگرافی به‌یندا كه‌ سنوری تاكه‌ وڵاتێك، یان زۆرجار سنوری چه‌ندین وڵاتیش تێبپه‌ڕێنێت.

خێرایی

ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری توانای دواندنی جه‌ماوه‌ری له‌ خێراییه‌كی زۆر هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تیش له‌ڕێگای ئێزگه‌ و ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌، ده‌شتوانین بڵێێن ڕاگه‌یاندنی (هه‌نوكه‌یی) – خێرا و ده‌م و ده‌ست- دوای سود وه‌رگرتن له‌ ‌ته‌كنه‌لۆژیای مانگی ده‌ستكرد له‌ خه‌سڵةته‌ باشه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه‌ (ئێزگه‌ و ته‌له‌فزیۆن) داده‌نرێت.

به‌كارهێنانی چڕو زۆر

واته‌ ته‌كنه‌لۆژیای نوێ و په‌كه‌وتی ڕاگه‌یاندن ده‌رفه‌تێكی وای بۆ ڕاگه‌یاندن ڕه‌خساندووه‌ كه‌ بگاته‌ (24) كاتژمێر، واته‌ به‌درێژایی شه‌و ڕۆژ.

نزمی ڕێژه‌ی تێچووی (كلفه‌)

به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ر هێنده‌ی خه‌رجی تێناچێ، چونكه‌ ده‌توانرێ ڕؤژنامه‌یه‌ك به‌ (250) دینار بكڕدرێت و ئامێرێكی ڕادیۆ به‌ چه‌ند هه‌زارێك و ته‌له‌فزیۆنێك به‌ چه‌ند سه‌د هه‌زارێك.

هونه‌ركاری له‌ پێشكه‌ش كردنی په‌یامدا

به‌هه‌مان شێوه‌ تكنه‌لۆژیای هاوچه‌رخ ده‌رفه‌تی هونه‌ركاری له‌ توانستی پێشكه‌شكردنی په‌یام گه‌یانداندا فه‌راهه‌م كردووه‌، بۆ نمونه‌: به‌كارهێنانی وێنه‌ و كاریكاتێر و له‌ ڕۆژنامه‌ و مۆسیقا و ده‌نگی بێژه‌ر له‌ ئێزگه‌ و ته‌له‌فزیۆن كاریگه‌رێتی په‌یامه‌كه‌یان زیاتر كردووه‌.


سەرچاوەکان



403 بینین