ئەندازیاری سەربازی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-31-02:17:00 - کۆدی بابەت: 5641
ئەندازیاری سەربازی

ناوه‌ڕۆك

ئەندازیار

ئەندازیاری سەربازی ئەندازیارێكە لە هێزە چەكدارەكاندا كە دەرچووی كۆلێژی هونەری سەربازییە، یاخود بەهۆی خولەوە ئەو پێگەیەی پێ دەسپێردرێت، یاخود تەنیا بە بڕوانامەی كۆلێژی سەربازییەوە دەبێتە ئەندازیاری سەربازی، ئەوەش بەپێی یاسای وڵاتەكە دەگۆڕێت.

ئەندازیاری تەقینەوەكان

تەقینەوە واتە هەر ماددە یان بەكارهێنراوێك كە لە كاتی كارلێكدا وزەیەكی زۆر لە ئاگر و دەنگ بڵاوبكاتەوە لە مەودایەكی كورت، ئەندازیاری سەربازی یەكێك لە گرنگترین كارەكانی بریتییە لە پووچەڵكردنەوەی مین و تەقینەوەی دەستكردی دیكە، هەروەها دامەزراندن و شوێنكردنەوەی لە مەیدانی جەنگدا دژی دوژمن، واتە هەمان كار بە شێوەی هێرش و بەرگری.

مێژووی ئەندازیاری تەقینەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دروستكردنی تەقینەوە و بەكارهێنانی لە جەنگدا و مێژوویەكی زۆر كۆنی هەیە كە سەرەتاكانی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دەیەم لە چین، ئەم كارەش بە كەسانێكی تایبەت دەسپێردرا.

لە سووپاكاندا یەكەی ئەندازیاری سەربازی جیادەكرێتەوە و لە مەیدانی جەنگدا دەكەونە پێش بۆ پاككردنەوەی ئەو شوێنەی داگیردەكرێت یان ئازاد دەكرێت لە مین و تەقینەوە و عەبوەی شاراوە و سیم و نارنجۆكی ڕێكخراو و ماڵی بۆمبڕێژكراو.

 


سەرچاوەکان



1155 بینین