ناوه‌ڕۆك
پێویستییه‌كان
- دوو كوپ سمید
- ڕوبعی كوپێ ئارد
- نیو كوپ شه‌كر
- ڕوبعی كه‌وچكێكی زه‌ڵاته سۆده
- نیو كوپ ڕۆنی میو
- دوو كه‌وچكی گه‌وره شه‌كری كلوكۆز
- نیو كوپ ماست
- نیو كوپ باده‌م
- دوو كه‌وچك شیری ته‌ڕ بۆ ڕووه‌كه‌ی
- كه‌وچكێ ته‌حین
شێوازی ئاماده‌كردن
1- ئادر و سمید و سۆده و شه‌كر تێكه‌ڵ ده‌كرێت و پاشان ڕۆن و شه‌ركی كلوكۆز و ماسته‌كه‌ی تێده‌كرێت و جوان تێك ده‌درێت.
2- قاڵبه‌كه به ته‌حینه‌كه چه‌ور بكه‌و گیراوه‌كه‌ی تێده‌كرێت و ڕێك ده‌كرێت دوو كه‌وچك شیره شله‌كه ده‌كرێت به‌ڕوه‌كه‌یه‌وه پاشان باده‌م ڕیز ده‌كرێت له‌سه‌ری.
3- بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك داده‌نرێت و پاشان له‌دوای ئه‌و كاتژمێره‌دا فڕنه‌كه گه‌رم ده‌كرێت له‌سه‌ر پله‌ی 200 بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك ده‌برژێنرێت.
4- پێش 7 خوله‌ك له‌ده‌رهێنانی به‌سبوسه‌كه شیله‌كه‌ی بۆ ئاماده‌ده‌كرێت.
كه‌ره‌سته‌كانی شیله‌كه
یه‌ك په‌رداخ شه‌كر
یه‌ك په‌رداخ ئاوی گه‌رم
كه‌وچكێ ڕۆنی مه‌یو
كه‌وچكێكی زه‌ڵاته ئاوی لیمۆ
ڕوبعی كوپێ شه‌كری كلوكۆز
ئاماده‌كردنی شیله‌كه
1- شه‌كر و ئاوه گه‌رمه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كرێت پاشان ئاوی لیمۆكه و شه‌كری كلوكۆزه‌كه‌ی تێ ده‌كرێت كه‌وچكێ ڕۆن بۆماوه‌ی پێنج خوله‌ك بكوڵێت
2- شیله‌كه به‌گه‌رمی ده‌كرێت به‌سه‌ر به‌سبوسه گه‌رمه‌كه‌دا.