ناوهڕۆك
ژانره‌كانی هه‌واڵ
ژانره‌كانی هه‌واڵ فێری هه‌واڵنێران ده‌كه‌ن كه هه‌واڵێكی ته‌واو، به به‌ها و دۆڵه‌مه‌ند ئاماده‌بكات به‌مانایه‌كی ساده‌تر ژانره‌كانی هه‌واڵ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی خوێنه‌ر ده‌داته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ڕووداوه له‌به‌ر چاوه‌كان چۆن ڕوویداوه و كێ بۆته هۆی ڕوودانی، له ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژنامه‌نووسیدا ژانره‌كانی هه‌واڵ به پێنج (w) و یه‌ك (H) ناسراون و ئه‌م ژانرانه‌ش بریتین له:
كێ
هه‌ر كاتێك هه‌واڵنێر هه‌واڵێك ئاماده ده‌كات، پێویسته فاكته‌ره‌كانی ڕوو داوه‌كه بناسێنێت كه ڕۆڵی له ڕوودانی ڕووداوه‌كه‌دا هه‌بووه به‌مانایه‌كی ساده‌تر تۆ ئاگات له‌وه‌بێ كه بێگومان ده‌بێت به خوێنه‌ر بڵێی به ووردی كێ (ناو، ناووی خێزان، كار، لایه‌نی ده‌وڵه‌تی هتد..) بۆته هۆی ڕوودانی ڕووداوه‌كه، یاخود ئه‌و ڕێكهكهوته تایبه‌ته.
چی
ئه‌م ژانره به‌زۆریی به‌نده به كرۆكی ڕووداوه‌كه‌وه (چی) له‌وانه‌یه ڕووداوی ئۆتۆمبێلێك تیرۆری كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رجه‌سته‌ی سیاسی، دانانی گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كی گرنگ له ئه‌نجومه‌ندا و هتد.. بێت، له‌ڕاستیدا ئه‌م ژانره‌و ژانرێ (كێ) گرنگترین ژانری هه‌واڵن.
له‌كوێ
به دڵنیاییه‌وه تۆ وه‌ك گوێگرێك به‌لاته‌وه گرنگه كه بۆ نمونه ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی به‌هێز له‌كوێ ڕووی داوه، به‌هۆی ئه‌و فاكته‌ره‌وه‌یه كه له داڕشتنی هه‌واڵدا هه‌ر ڕوداوێك كه به‌نده به‌شوێنه‌وه، پێویسته ڕه‌گه‌زی (له‌كوێ) ڕه‌چاوبكرێت ڕه‌گه‌زی (له‌كوێ) كه لێره‌دا شوێنی ڕووداوه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات.
كه‌ی
ئه‌م بنچینه گه‌شتییه له سیسته‌می میدیاكاندا چه‌سپاوه كه نابێ به‌بێ ناو هێنانی كات، ڕووداوه‌كه بگوازرێته‌وه چونكه پێویسته خوێنه‌ر یان گوێگر زانیاری له‌سه‌ر كاتی ڕوودانه‌كه (ڕابردوو، ئێستا، ئاینده) هه‌بێت، به‌های هه‌واڵیی (تازه‌یی و نوێبوون) به‌نده به‌ڕه‌گه‌زی (كه‌ی)ه‌وه به دڵنیاییه‌وه ده‌بێ ئه‌وه‌ت له‌یاد بێت ئه‌گه‌ر ڕوواوه جێ مه‌به‌سته‌كه‌ت نوێ بوو، پێویسته لهپارهگرافی یه‌كه‌مدا ئاماژه بۆ كاته‌كه‌ی بكه‌یت.
بۆچی؟ چۆن
به‌هه‌مان شێوه‌ی له ناوی ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه‌وه هاتووه، ئه‌م ڕه‌گه‌زانه ڕه‌هه‌ندیی شیكاریی و وه‌سفكردنی ڕووداوه‌كان ڕۆشن ده‌كه‌نه‌وه. به‌مانایه‌كی ساده‌تر ڕه‌گه‌زی (بۆچی) هۆكار و یاخود پاڵنه‌ره‌كانی هێنانه‌ئارای ئه‌و ڕووداوه ده‌خه‌نه‌ڕوو و ڕه‌گه‌زی (چۆن) شێواز و چۆنایه‌تی ڕوودانه‌كه بۆ خوێنه‌ر ده‌خاته‌ڕوو، ڕۆژنامه‌نووسی شاره‌زا هه‌وڵده‌دات گشتگیرتریم زانیاری له یه‌ك به‌یه‌كی ڕه‌گه‌زه‌كانی هه‌واڵه‌كه و لهمتمانهترین ڕێگاوه به ده‌ستبهێنێت.