ناوهڕۆك
سڕبوونی دەست و قاچ چییە؟
سڕبوونی ده‌ست و قاچ و هه‌ست کردن به مێروولەکردنی ده‌ست و قاچ و ته‌زوو هاتن پێیاندا کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ن به ته‌نها یان به‌یه‌که‌وه ده‌بنه هۆی بێزارکردنی نه‌خۆش و ڕێگری ده‌که‌ن له ئه‌نجامدانی کاروباری ڕۆژانه‌ی ئه‌و که‌سه له‌گه‌ڵ تێکچوونی خه‌و و خه‌به‌ر بوونه‌وه.
گرنگترین هۆکاره‌کان
بوونی فشار له سه‌ر ده‌ماره‌کانی ده‌ست و قاچ
بوونی فشار له سه‌ر ده‌ماره‌کانی ده‌ست و قاچ به هۆی
ئینزلاقی فه‌قه‌رات (دیسک): بوونی فشار له سه‌ر ده‌ماره‌کانی ناو بڕبڕه‌کانی پشت به هۆی نه‌خۆشیه‌کانی تری فه‌قه‌رات یان دروست بوونی کیس یان شێرپه‌نجه یان کۆبوونه‌وه‌ی خوێن دوای زه‌بر که‌وتن به بڕبڕه‌کانی پشت.
بوونی فشار له ناو مێشک: به هۆی دروست بوونی کیس یان شێرپه‌نجه یان کۆبوونه‌وه‌ی خوێن دوای زه‌بر که‌وتن به سه‌ر.
جه‌ڵته‌ی مێشک (سه‌کته): بوونی فشار له سه‌ر ده‌مارێکی دیاریکراو له ده‌ست یان قاچ : بۆ نموونه کۆنیشانه‌ی کاڕپه‌ڵ تێندن له ده‌ست دا.
نه‌خۆشی شه‌کره
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به باشیش کۆنترۆل کرابێت هەر کاریگەری دەبێت.
نه‌خۆشیه‌کانی تر
- نه‌خۆشی گورچیله: سستی گورچیله یان وه‌ستانی گورچیله.
- نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و خوێنبه‌ره‌کان: سستی دڵ یان ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
- نه‌خۆشی شه‌قیقه.
- سستی غودده‌ی ده‌ره‌قی.
- تێک چوونی هۆرمۆنەکانی له‌ش.
- کێشه‌ی کۆئه‌ندامی لیمفاوی: له‌گه‌ڵیدا ئه‌و شوێنه ده‌ئاوسێت.
- قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوکێ، خه‌مۆکی، هستریا.
- بوونی هه‌وکردن له ناو خوێن: وه‌ک ڤایرۆسی (EB) (CMV)، ئایدز.
- نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی به‌رگری: وه‌ک ڕۆماتیزمی جومگه‌کان، گورگه، نه‌خۆشی گۆلیان بێری.
- که‌مخوینی زۆر یان به‌رده‌وام.
- هه‌ندێک نه‌خۆشی بۆماوه‌یی.
که‌می ڤیتامین و کانزا‌کان
کەمی ڤیتامین و کانزا‌کان به تایبه‌ت: ڤیتامین (B1)، (B6)، (B12)، (Niacin)، مه‌گنسێوم.
زۆر به‌کارهێنانی ده‌ست و قاچ: وه‌ک زۆر به‌کارهێنانی مۆبایڵ و کۆمپیوته‌ر، یان مه‌کینه‌ی درومان.
هۆکاری دیکە
- هیلاکی.
- زۆر خواردنه‌وه‌ی مادده کحولییەکان.
- جگه‌ره کێشان.
- نێرگه‌له کێشان.