ناوهڕۆك
شەڕ و جەنگ
ئەم دوو وشەیە کە لە زمانی کوردیدا هەن زۆرجار لەلایەن خەڵکییەوە تێکەڵ دەکرێن، بەڵام هەر یەکەیان و واتایەکی جیاوازی هەیە و بۆ کاتێکی جیاواز بەکاردەهێنرێن.
جەنگ گەورەترە لە شەڕ و هەر جەنگێک لە چەندین شەڕ پێکدێت کە زۆرجار بە ڕووبەڕووبونەوەش ناودەبرێت، جەنگەکان بۆ ئامانجێک بەرپا دەبن و هەر لایەنێک ئامانجێکی هەیە، بۆیە هەتاوەکو یەکێک لە ئامانجەکان بەدی نەیەت جەنگەکە تەواو نابێت، بەڵام شەڕەکان ئەو هەنگاوانەن کە یارمەتیدەری ئەوەن ئامانجەکە بەدی بێت.
جیاوازییەکان
- شەڕ بەشێکی بچووکی جەنگە و جەنگ لە چەند شەڕێک پێکدێت.
- شەڕ ڕووبەڕووبونەوەیەکی ڕاستییە بەڵام جەنگ کاری ستراتیژی و تاکتیکییە.
- شەڕکردن کردارییە و جەنگ تیۆرییە.
- ئەنجامی شەڕکردن براوە دیاری ناکات، بەڵام ئەنجامی جەنگ براوە دیاری دەکات.
- ماوەی شەڕکردن کەمترە لە جەنگ لەوانەیە چەند خولەکێک، کاتژمێرێک، یان مانگێک بێت.
نموونەی جەنگ
- جەنگی جیهانی یەکەم
- جەنگی سارد
- جەنگی جیهانی دووەم
- جەنگی بۆسنە و هەرسک
- جەنگی پارتیزانی
- جەنگی بایۆلۆجی
- جەنگی ڕووبەڕوو
- جەنگی کیمیایی
- جەنگی ئێران و عێراق
- جەنگی کەنداو
- جەنگی ژاپۆن و چین
- جەنگی یەکەمی چیچان
- جەنگی ناوخۆی ئەمریکا
سەرچاوەکان
1273 بینین