ئاسایش

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-04-00:01:00 - کۆدی بابەت: 5735
ئاسایش

ناوه‌ڕۆك

ئاسایش

بریتییە لە ئازادبوون و دووریی لە هەموو مەترسییەک کە ڕووبەڕووی ماددەیەک ببێتەوە چ لە ناوخۆ بێت یان لە دەرەوە، ئەم دەستەواژەیە لە زۆر کایەی ژیاندا بەکاردێت و ئەگەر هەیە کە هەر جارێک بە واتایەک بێت، وەک ئەو کاتانەی کە شوێنیک ئاسایشی تێدایە و دوورە لە مەترسی (ئازادی و دووری لە خەمخورادن و ترس)، یان لە کاتی بوونی پێکهاتەیەکی تەواو و بێکێشە (وەک ئاسایشی خۆراک)، یان شوێنێکی پارێزراو وەک (ڕێکخراوە ئاسایشییەکان)، یان حاڵەتی دەروونی (وەک نەترسان و جێگیربوونی دۆخی دەروونی).

دەکرێت ئەم دەستەواژە بۆ چەندین شوێن و کات بەکاربهێنرێت و زۆرجاریش لایەنێکی بگرێتەوە، وەک (هێزەکانی ئاسایش، پاسەوانی ئاسایش، ڕێکخراوەکانی ئاسایشی تەکنەلۆژی، کامێرای چاودێری ئاسایش، چاودێری لە دوورەوە).

بنەڕەتی وشەکە

وشەی ئاسایش لە زمانی ئینگلیزی بە تایبەت لە سەدەی ١٦ـیەمەوە بەکاردێت و لە وشەی لاتینی (secures)ـوە هاتووە کە بە واتای (بەبێ دڵەڕاوکێ) دێت.

زەمینەکانی ئاسایش

ئاسایش دەکرێت چەندین جۆر کەرەستە و شێواز بگرێتەوە و لە یەک شێوەدا خۆی نەبینێتەوە، وەک:

  • هێزی هەڵگرتن وەک ئەو کەرەستانەی شوێنێکی گەورە داگیردەکەن بەڵام ئاسایشێکی گەورەیش لەگەڵیدا فەراهەم دەکەن وەک: فڕۆکە هەڵگر و چەک).
  • کەرەستەی ئاسایش، وەک: قوفڵ، پەرژین، بەرنامەی دژەڤایرۆس، سیستمی دژەفڕۆکە.
  • کەرەستەی ئاگاداری، وەک: ئاگادارکەرەوە و ڕادار.
  • کاری دیبلۆماسی و ڕێککەوتن و واژووکردنی پەیماننامەی ئاشتی.
  • سیاسەتی بەرەوپێشبردنی لایەنی ئابووری و سیاسی و جوگرافی و چارەسەری کێشەی گشتی وەک: چاکسازی چەک و پاراستنی ژینگە و داماڵینی چەک.

جۆرەکانی ئاسایش

تەکنەلۆژیا

  • ئاسایشی پەیوەندی
  • ئاسایشی کۆمپیوتەر
  • ئاسایشی ئینتەرنێت
  • ئاسایشی بەرنامەکان
  • ئاسایشی داتاکان
  • ئاسایشی ژمارەکان
  • ئاسایشی زانیاری
  • ئاسایشی تۆڕ
  • ئاسایشی کۆتاخاڵ

شوێن

  • ئاسایشی فڕۆکەخانە
  • ئاسایشی کۆمپانیاکان
  • ئاسایشی ماڵەوە
  • ئاسایشی زەوی
  • ئاسایشی گواستنەوە

سیاسی

  • ئاسایشی گشتی
  • ئاسایشی جیهان
  • ئاسایشی نیشتمانی
  • ئاسایشی ناوخۆ
  • ئاسایشی نێودەوڵەتی
  • ئاسایشی مرۆڤایەتی

گشتی

  • ئاسایشی ئابووری
  • ئاسایشی خۆراک
  • ئاسایشی ژینگە
  • ئاسایشی ڕۆشنبیری
  • ئاسایشی دەروونی
  • ئاسایشی میلـلی
  • ئاسایشی شار
  • ئاسایشی خزمەتگوزاری
  • جانتای ئاسایش
  • ئامێری چاپی ئاسایش
  • نیشانەی ئاسایش


سەرچاوەکان



2679 بینین