پێشەنگ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-10-23:49:00 - کۆدی بابەت: 5835
پێشەنگ

ناوه‌ڕۆك

نەقیب

پێشەنگ یاخود نەقیب (بە ئینگلیزی: Captain) سێیەمین پلەی سەربازی ئەفسەرە و لە دوای پلەی جێداری یەکەم دێت، بەوە جیادەکرێتەوە سێ ئەستێرە لەسەر شانیەتی، وشەی کاپیتانیش لە فەڕەنسییەوە وەرگیراوە، پێشەنگ دەبێتە بەرپرسی لقێکی سەربازی، بەڵام لە وڵاتێکی وەکوو چین دەتوانێت ببێتە فەرماندەی بەتالیۆنێکیش.

لە وڵاتانی ناتۆ پلەی نەقیب یاخود پێشەنگ بە OF-2 نیشاندەدرێت، ئەم پلەیە گەورەترین پلەیە کە سەربازێک بتوانێت بەدەستی بهێنێت گەر لە مەیداندا بمێنێتەوە.

پلەی دواتر: پێشڕەو

پلەی پێشووتر: جێداری یەکەم

پلەی سەرهەنگ لە وڵاتانی دیکە

ئێران سروان
عێراق نقیب
هەرێمی کوردستان بە کوردی دەبێتە (پێشەنگ) بەڵام لە زمانی گشتی پێیدەوترێت نەقیب
ئیتاڵیا Capitano
ئیسپانیا Capitán 
بەڕازیل Capitão
ئەڵمانیا Hauptmann
ئەفغانستان جګتورن
ڕووسیا Капитан
پاکستان کپتان
چین 上尉
ئیسرائیل סרן

 


سەرچاوەکان



1417 بینین