ناوهڕۆك
نەخۆشی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان
کاتێک توندبوون یان گوشران ڕوودەدات لە ئەو لوسە ماسولکانەی کە دیوارەکانی بۆرییەکانی خوێنیان پێک هێناوە، دەرچەی ئەم لولەی خوێنانە تەنگتر دەبێت لە کاتی ئاسایی، ڕەنگیشە ناوی لێ بنرێت کەشەنگبوونی لولەکانی خوێن، دەکرێت لە هەندێک بارودۆخدا ئەم تەسکبوونەوەیە ئاسایی بێت و وەکوو وەڵامێکی ئاسایی جەستە سەیر دەکرێت بۆ نمونە کاتی دابەزینی پەستانی خوێن، کە کاردەکات بۆ جێگیربوونی پەستانی خوێن، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاری لە گەرمی لەش لە کەشوهەوا ساردەکاندا، بەڵام لە حاڵەتەکانی تردا دەکرێت تەسکبوونەوەی نائاسایی لولەکانی خوێن کە بەهۆی نەخۆشییەوە ڕوویداوە ببێتە هۆی ڕوودانی هەندێک حاڵەتی تەندروستی، کە خۆیان دەبیننەوە لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، سەرئێشە، لە هەندێک حاڵەتدا دەکرێت تەسکی لولەکانی خوێن دەرئەنجامی کاریگەری لاوەکی هەندێک دەرمان و خۆراکەوە دروست دەبێت، وەکوو کافاین و خوێ.
نیشانەکانی تەسکی خوێنبەرەکان
دەکرێت خوێنبەرەکانی دڵ یان خوێنبەرەکانی هەموو لەش توشی تەسکبوونەوە ببن، لە کۆتاییدا خوێنبەری تەسکبووەوە هۆکاری وروژم کردنی خوێنێکی کەمترە، دەکرێت حاڵەتێک ڕووبدات کە پێیدەوترێت کەمی وروژمی خوێنبەرەکان، کەمی وروژم بریتییە لە وروژم نەکردنی بڕی پێیوستی خوێن بۆ شانەکانی لەش، نیشانەکانیش بە پێی خوێنبەری توشبوو دەگۆڕێت کە هەر خوێنبەرێک خوێن بۆ ئەندامێکی دیاریکراو دەبات، لە نیشانەکانی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانیش:
- نیشانەکانی تەسکبوونەوەی خوێنبەری پەلەکان: نیشانەکانی تەسکی خوێنبەرەکان لە پەلەکانی خوارەوە بە شێوەی ئازار لە لاق و کەشەنگبوون لەگەڵ چالاکی و لاوازی، هەروەها گۆڕانکاری ڕوودودات لە ڕەنگی پێست و برین دروست دەبێت و نەخۆش هەست بە ئازار دەکات لە پێیەکانیدا لەکاتی ڕێکردن، دەبێت ئاماژە بەوەش بکرێت کە لەدەستدانی سوڕی خوێن بەتەواوەتی دەبێتە هۆی گانگرین و لەدەستدانی پەلەکان و بڕینەوەیان.
- نیشانەکانی کەمی وروژمی خوێن بۆ ڕیخۆڵەکان: داخرانی خوێنبەرەکانی ڕیخۆڵەکان دەبێتە هۆی دەرکەوتنی چەند نیشانەیەکی پەیوەست بە کۆئەندامی هەرسەوە، وەکوو سک ئێشە.
- نیشانەکانی تەنگی خوێنبەرەکانی گورچیلە: دەکرێت تەسکی و داخرانی خوێنبەرەکانی گورچیلە ببێتە هۆی دەرکەوتنی چەندین نیشانە و نەخۆشی وەکوو بەرزە پەستانی خوێن و خوێنتێزانە پەککەوتنی دڵ و لەدەستدانی گورچیلە بۆ توانای ئەنجامدانی ئەرکەکانی.
- نیشانەی هاوتای نەخۆشی ڕینۆد: کە ئەویش کۆمەڵێک کەشەنگبوونە لە خوێنبەرە بچووکەکانی پەنجەکاندا، وە هەندێک جاریش توشبوونی پەنجەکانی پێ، کە لە ئەنجامی سەرمابوونەوە پەیدا دەبێت، نیشانەکانیشی دەردەکەون بە گۆڕانی ڕەنگی پێستی پەنجەکان.
- نیشانەکانی نەخۆشی بورگەر: کە بەزۆری کاردەکاتە سەر خوێنبەر و خوێنهێنەر و دەماری بچووک و مامناوەند، لەگەڵ ئەوەی هۆکاری نەخۆشییەکە نەزانراوە، بەڵام پەیوەندییەکی زۆر باشی هەیە بە جگەرەکێشان و بەرکەوتنی، خوێنبەرەکانی قۆڵەکان و لاقەکان زۆر تەسک دەبنە و دادەخرێن، کە دەبێتە هۆی کەمی وروژمی خوێن بۆ پەنجەکانی دەست و دەست و پەنجەکانی پێ، ئازارەکەش لەم ناوچانەدا ڕوو دەدات.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نیشانەکانی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان دەرناکەوێت زۆرجار تاکوو یەکێک لە خوێنبەرەکان زۆر تەسک نەبێتەوە یان دانەخرێت بە جۆرێک کاریگەری بکاتە سەر گەیاندنی خوێن بە ئەندام و شانەکان، هەروەها مەیینی خوێن زۆرجار دەبێتە ڕێگر لە وروژمی خوێن، بەڵکو ڕەنگە دایبخات و ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشک، لە نیشانەکانی تەسکبوونەوەی خوێنبەرە سەرەکییەکانی لەش بریتین لە:
- لە حاڵەتی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی دڵ نەخۆشەکە دەناڵێنێت بەدەست ئازار و پەستانێک لە سنگدا.
- لە حاڵەتی تەسکبوونەوە یان داخرانی خوێنبەرەکانی مێشک، ڕەنگە نەخۆشەکە بناڵێنێت بەدەست بەدەست کۆمەڵێک نیشانەوە وەکوو سڕبوون و لاوازی لەناکاو لە قۆڵەکان و لاقەکان و قورسی قسەکردن و قسەی تێکەڵ و لەدەستدانی بینایی بە شێوەیەکی کاتی لە یەکێک لە چاوەکاندا، کە ئەم نیشانانەش ئاماژە دەکەن بە توشبوون بە جەڵتەی کاتی ئیسکیمیی، کە ڕەنگە پەرەبسەنێت بۆ جەڵتەی مێشک لە ئەگەری جێهێشتنی بەبێ چارەسەر.
ئەو کارتێکەرانەی ئەگەری توشبوون بە تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان زیاددەکەن
لە حاڵەتی نەخۆشیدا تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان پلە بە پلە زیاد دەکات و دەکرێت لە مرۆڤدا ڕوو بدات بەر لەوەی نیشانەکانی دەربکەوێت، کە دەستپێدەکات بە تێکشکان و توشکردنی بەشی ناوەوەی یەکێک لە خوێنبەرەکان، دەکرێت ئەم تێکشکاندنە بە چەند هۆکارێک ڕووبدات، لەوانە:
- بەرزە پەستانی خوێن.
- بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ.
- بەرزبوونەوەی ئاستی چەوری سیانی کە جۆرێکی چەوری خوێنە.
- جگەرەکێشان و سەرچاوەکانی هاوشێوەی.
- بەرگری دژی ئەنسۆلین و قەڵەوی و شەکرە.
- ئەو هەوکردنانەی بەهۆی نەخۆشییەوە پەیدا دەبن وەکوو هەوکردنی جومگەکان و دەردەڕێوی سوور و توشبوون بە هۆکاری نەخۆشی یان هەوکردن بە هۆکارێکی نەزانراو.
تەنها بە تێکشکانی بەشی ناوەوەی خوێنبەرەکان، خانەکانی خوێن و ماددەکانی تر زۆرجار کۆدەبنەوە و تۆپەڵ دەبن لە بەشی ناوەوەی خوێنبەرەکە، بە تێپەڕبوونی کاتیش، دەنکۆڵەی چەوریش کۆ دەبێتەوە لە ناوچەی توشبوون و ڕەقبوونەکە کە پێک هاتوون لە کۆلیسترۆڵ و بەرهەمە خانەییەکانی تر، بەو جۆرەش ئەو ئەندام و شانانەی کە لە ڕێگەی ئەو خوێنبەرە تەسکبوو و داخراوانەوە خوێن و خۆراکیان پێ دەدرێت بڕی پێویستی خوێن وەرناگرن بۆ ئەوەی کاری خۆیان بە باشی بکەن، لە حاڵەتی بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەکەشدا، ڕەنگە هەندێک کەم تۆپەڵە چەورییانە تێکبشکێن و بچنە ناو ڕێڕوی خوێنەوە، جگە لەوەش ڕەنگە ڕووپۆشە نەرمەکەی جوێنبەرەکان تێکبشکێت، کە دەبێتە هۆی دزەکردنی کۆلیسترۆڵ و ماددەکانی تر بۆ ناو خوێن، ئەویش دەکرێت ببێتە هۆی ڕوودانی جەڵتەی خوێن کە ڕێگری دەکات لە وروژمی خوێن بۆ بەشێکی دیاریکراوی جەستە، وەکوو چۆن ڕوودەدات کاتێک ئەم ڕێگرییە لە وروژمی خوێن لە دڵدا دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ، وەکوو چۆن دەکرێ ئەم خوێنە مەییوە بگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش کە دەبێتە هۆی ڕێگری لە وروژمی خوێن بۆ ئەندامێکی تر.
دەستنیشانکردنی تەسکبوونەوە و داخرانی خوێنبەرەکان
لەکاتی ئەنجامدانی پشکنینی ئاسایی ڕەنگە پزیشک هەندێک نیشانە بدۆزێتەوە کە ئاماژە بە تەسکبوونەوە و گەورەبوون و رەقبوونی خوێنبەرەکان بکات، لەو نیشانانەش بریتین لە ڕوودانی لاوازی یان نەمانی لێدانی دڵ لە ناوچەی تەسکبوونەوەکە، دابەزینی پەستانی خوێن لە یەکێک لە توشبووەکان و گوێبیستبوونی دەنگی فیکە لەسەر خوێنبەرەکان کە بە بستۆکەی پزیشکی دەبیسترێت، لە گرنگترین پشکنینەکانیش کە بۆی ئەنجامدەدرێت بریتییە لە:
- پشکنینی خوێن: ڕەنگە لە پشکنینەکاندا بەرزی ئاستی کۆلیسترۆڵ و شەکر دەربکەوێت لە خوێندا کە ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.
- نەخشەکێشانی سەروو بیستنیی دۆبلەر: ڕەنگە پزیشک ئامێریکی تایبەت بە شەپۆلەکانی سەرووبیستن بەکاربهێنێت بۆ پێوانی ئاستی پەستانی خوێن لە چەند خاڵێکی دیاریکراو بە درێژایی قۆڵ و لاق، ئەو پێوانانەش ڕەنگە یارمەتیدەری پزیشک بن لە دیاریکردنی ئاستی تەسکی و داخرانی خوێنبەرەکان.
- نەخشەکێشانی دڵ (ECG): کە ئەم ئامێرە نەخشەی کارەبای یان ئاماژە کارەباییەکانی دڵ دەپێوێت لەکاتی گواستنەوەی بە هەموو بەشەکانی دڵدا و ڕەنگە جەڵتەی دڵی پێشتر و تێکچوونەکانی دڵ دەربخات.
- وێنەگرتنی پارچەیی کۆمپیوتەری(CT) یان وێنەگرتنی لوولەکان بە لەرینەوەی موگناتیسی: ئەم پشکنینانە لە زۆر کاتدا ڕەقبوونی خوێنبەرە گەورەکان و تەسکیان دەردەخات، هەروەها فراوانبوونی لوولەکانی خوێن و کۆبوونەوەی کالسیۆم لە دیواری خوێنبەرەکان دەردەخات.
خۆپارێزی لە تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان
پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی تەندروست هاوکارە لە خۆپارێزی لە نەخۆشییەکانی دڵ، هەروەها دەکرێت بە چەند ڕێکارێکی چارەسەر دابنرێن کە هاوکار بێت لە سووکردنەوەی زیانەکان و مەترسییەکان کە دەرهاویشتەی نەخۆشییەکەن، هەروەها پەرەسەندنی سنوردار دەکات، لە گرنگترین ڕێکارەکانی خۆپارێزیش بریتین لە:
- دەستبەرداربوون لە جگەرەکێشان.
- خواردنی خۆراکی تەندروست.
- ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی ڕێکخراو.
- پارێزگاری لە کێشی تەندروست.